پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌د لاپهڕە ٢٠١-‏لاپهڕە ٢٠٤ پاراگراف ٢
  • ڕاستی لە‌سە‌ر باوک‌و ڕۆڵە‌و ڕۆحی پیرۆز

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ڕاستی لە‌سە‌ر باوک‌و ڕۆڵە‌و ڕۆحی پیرۆز
  • ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏
  • عەنوانەکان
  • ‏«وشە‌کە خودا بوو»‏
  • زانیاری زۆرتر بە‌دە‌ست بهێنە
  • لە ڕاستبوونی زانیارییە‌کان وردبە‌وە
ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏
پ‌د لاپهڕە ٢٠١-‏لاپهڕە ٢٠٤ پاراگراف ٢

ڕاستی لە‌سە‌ر باوک‌و ڕۆڵە‌و ڕۆحی پیرۆز

ئە‌و کە‌سانە‌ی بڕوایان بە فێرکاری سێیە‌کانە هە‌یە دە‌ڵێن کە خودا لە‌و سێ کە‌سانە پێکهاتووە کە بریتین لە باوک‌و ڕۆڵە‌و ڕۆحی پیرۆز.‏ ئە‌وان دە‌ڵێن ئە‌و سێ کە‌سە لە‌گە‌ڵ یە‌کتری یە‌کسانن،‏ واتە هە‌رە‌بە‌تواناترینن و سە‌رە‌تایان نییە.‏ بە‌گوێرە‌ی بیروباوە‌ڕی سێیە‌کانە،‏ باوک خودایە،‏ ڕۆڵە خودایە‌و ڕۆحی پیرۆزیش خودایە،‏ کە‌چی لە‌ڕاستیدا خودا تاک و تە‌نهایە.‏

زۆربە‌ی ئە‌وانە‌ی کە بڕوایان بە سێیە‌کانە هە‌یە دان‌پیادە‌نێن کە ناتوانن ئە‌م فێرکارییە‌یان شی‌بکە‌نە‌وە.‏ بە‌ڵام سە‌ڕە‌رای ئە‌مە‌ش ئە‌وان پێیان وایە کە ئە‌م فێرکارییە لە پە‌رتووکی پیرۆزە‌وە‌یە.‏ شایانی سە‌رنجە کە وشە‌ی «سێیە‌کانە» هە‌رگیز لە پە‌رتووکی پیرۆزدا نە‌بینراوە.‏ بە‌ڵام ئایا بۆچوونی سێیە‌کانە‌ی تێدایە؟‏ بۆ وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە وە‌رن با بڕوانینە ئە‌م ئایە‌تانە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز کە لایە‌نگرانی بیروبۆچوونی سێیە‌کانە بۆ پشتگیری لە بۆچوونە‌کە‌یان ئاماژە‌یان پێدە‌کە‌ن.‏

‏«وشە‌کە خودا بوو»‏

لە پە‌رتووکی یۆحە‌ننادا نووسراوە:‏ «لە سە‌رە‌تاوە وشە‌کە بوو،‏ وشە‌کە لای خودا بوو،‏ وشە‌کە‌ش خۆی خودا بوو» (‏یۆحە‌ننا ١:‏١)‏.‏ دواتر هە‌ر لە هە‌مان بە‌شدا یۆحە‌ننای نێرراو بە ئاشکرایی باسی دە‌کا کە «وشە‌کە» عیسایە (‏یۆحە‌ننا ١:‏١٤)‏.‏ چونکە وشە بە خودا ناوی بردراوە هە‌ر بۆیە هە‌ندێ کە‌س وای‌لێکدە‌دە‌نە‌وە کە ڕۆڵە و خودا دە‌بێ هە‌ریە‌کیان بە‌شێک لە خودا بن.‏

لە‌بیرت بێ کە ئە‌م بە‌شە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز لە سە‌رە‌تاوە بە زمانی یۆنانی نووسرابوو.‏ دواتر وە‌رگێڕە‌کان لە‌سە‌ر بنچینە‌ی زمانی یۆنانییە‌وە وە‌ریان‌گێڕایە‌وە سە‌ر زمانە‌کانی دیکە‌وە.‏ بە‌ڵام زۆربە‌ی وە‌رگێڕە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ستە‌واژە‌ی «وشە‌کە خودا بوو»یان بە‌کار نە‌هێنا.‏ بۆچی نا؟‏ بە‌هۆی ئە‌و شارە‌زاییە‌ی کە لە‌سە‌ر زمانی یۆنانی هە‌یانبوو بە‌و ئە‌نجامە گە‌ییشتن کە دە‌ستە‌واژە‌ی «وشە‌کە خودا بوو» دە‌بێ بە شێوە‌یە‌کی جیاواز وە‌ربگێڕدرێ.‏ چۆن؟‏ لێرە‌دا چە‌ند نموونە باس دە‌کە‌ین:‏ «لۆگۆس [وشە] یە‌زدان بوو» (‏وە‌رگێڕانێکی نوێی پە‌رتووکی پیرۆز [ئینگلیزی])‏.‏ «وشە‌کە خودایە‌ک بوو» (‏چاپی ڕاستکرنە‌وە‌ی پە‌یمانی نوێ [ئینگلیزی])‏.‏ «وشە‌کە لە‌گە‌ڵ خودا بوو و ڕوانگە‌ی وە‌ک خودا بوو» (‏پە‌یمانی نوێ بۆ وە‌رگێڕە‌کان [ئینگلیزی])‏.‏ بە گوێرە‌ی ئە‌م وە‌رگێڕانانە،‏ وشە‌کە هە‌مان خودا نییە.‏a چونکە وشە‌کە شوێنێکی تایبە‌تی لە نێوان ئافە‌ریدە‌کانی یە‌هوە‌دا هە‌یە،‏ بە «خودایە‌ک» ناوی هێنراوە.‏ لێرە‌دا دە‌ستە‌واژە‌ی «خودایە‌ک» واتای تواناداری هە‌یە بە‌ڵام هە‌رە‌بە‌تواناترین نییە.‏

زانیاری زۆرتر بە‌دە‌ست بهێنە

ئێستا زۆربە‌ی خە‌ڵکی ئە‌و شێوە زمانی یۆنانییە نازانن کە لە سە‌ردە‌می نووسرانی پە‌رتووکی پیرۆزدا باو بوو.‏ کە‌وابو چۆن دە‌زانین کە یۆحە‌ننای نێرراو بە‌ڕاستی مە‌بە‌ستی چییە؟‏ بیر لە‌م نموونە‌یە بکە‌وە:‏ مامۆستای خوێندنگا بابە‌تێک بۆ خوێندکارە‌کانی شیدە‌کاتە‌وە.‏ دواتر لە‌سە‌ر تێگە‌ییشتن لە مە‌بە‌ستی مامۆستاکە لە نێوان خوێندکارە‌کاندا بۆچوونی جیاواز سە‌رهە‌ڵدە‌دا.‏ خوێندکارە‌کان چۆن دە‌توانن ئە‌م کێشە‌یە چارە‌سە‌ر بکە‌ن؟‏ ئە‌وان دە‌توانن بچن بۆ لای مامۆستاکە‌و داوای لێبکە‌ن دە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌ی وتویە‌تی باشتر بۆیان ڕوون بکاتە‌وە.‏ بێگومان ڕوونکردنە‌وە‌ی زیاتر لە‌سە‌ر بابە‌تە‌کە یارمە‌تیان دە‌دا تا باشتر لە شتە‌کە تێبگە‌ن.‏ بە‌هە‌مان شێوە بۆئە‌وە‌ی باشتر لە واتای یۆحە‌ننا ١:‏١ تێبگە‌ین،‏ دە‌توانین بڕوانینە درێژە‌ی باسە‌کە لە زمانی یۆحە‌ننای نێرراوە‌وە تا زانیاری زۆرتر لە‌سە‌ر پلە‌ی عیسا بە‌دە‌ست بهێنین.‏ زانیاری زۆرتر لە‌سە‌ر ئە‌م بابە‌تە یارمە‌تیمان دە‌دا تا بە ئە‌نجامێکی باشتر بگە‌ین.‏

بۆ نموونە،‏ سە‌رنج بدە بە‌شی ١ ئایە‌تی ١٨ و بڕوانە یۆحە‌ننا چی نووسیوە:‏ «هە‌رگیز کە‌س خودای [هە‌رە‌بە‌تواناترینی] نە‌بینیوە».‏ بە‌ڵام خە‌ڵك عیسایان بینیوە کە ڕۆڵە‌یە،‏ چونکە یۆحە‌ننا دە‌ڵێ:‏ «ئینجا وشە‌کە [عیسا] بوو بە لە‌ش‌و لە ناوماندا نیشتە‌جێبوو،‏ ئێمە شکۆی ئە‌وە‌مان بینی» (‏یۆحە‌ننا ١:‏١٤)‏.‏ ئە‌دی باشە چۆن شتی‌وا دە‌بێ کە ڕۆڵە‌کە بە‌شێک لە خودای هە‌رە‌بە‌تواناترین بێ؟‏ یۆحە‌ننا هە‌روە‌ها نووسیویە‌تی کە وشە‌کە «لای خودا» بوو.‏ ئایا هیچ‌کات شتی‌وا دە‌بێ کە‌سێک لە‌لای کە‌سێکی دیکە بێ و لە‌هە‌مان کاتیشدا هە‌ر ئە‌و کە‌سە بێ کە چۆتە لای.‏ لە‌مە‌ش زیاتر هە‌روە‌ک لە یۆحە‌ننای ١٧:‏٣دا تۆمارکراوە،‏ عیسا ڕوونی دە‌کاتە‌وە کە خۆی لە‌گە‌ڵ باوکی ئاسمانی دوو کە‌سی لە‌یە‌ک جیاوازن.‏ عیسا،‏ باوکی وە‌ک «تە‌نها خودای ڕاستە‌قینە» ناو دە‌با.‏ یۆحە‌ننای نێرراو لە کۆتایی نووسینە‌کە‌ی لە ئینجیل‌دا شتە‌کان لە‌یە‌ک گرێ دە‌دا کاتێ دە‌نووسێ:‏ «بە‌ڵام ئە‌م نیشانانە نووسراون تا باوە‌ڕبکە‌ن کە عیسا مە‌سیحە،‏ ڕۆڵە‌ی خودایە،‏ هە‌تا ئێوە بە‌هۆی باوە‌ڕهێنانە‌وە ژیان بە‌دە‌ستبهێنن بە‌ناوی ئە‌وە‌وە» (‏یۆحە‌ننا ٢٠:‏٣١)‏.‏ سە‌رنج بدە کە بە عیسا ناڵێت خودا،‏ بە‌ڵکو ڕۆڵە‌ی خودا.‏ ئە‌م زانیاریانە لە ئینجیل بە‌دە‌ستی یۆحە‌ننا خراونە‌تە ڕوو،‏ دە‌ریدە‌خە‌ن کە چۆن لە یۆحە‌ننای ١:‏١ دە‌بێ تێبگە‌ین.‏ عیسا وشە‌کە‌یە و بە هۆی ئە‌وە‌ی کە پلە‌یە‌کی بە‌رزی هە‌یە وە‌ک «خودایە‌ک» ناوی بردراوە،‏ بە‌ڵام پلە‌ی ئە‌و وە‌ک خودای هە‌رە‌بە‌تواناترین نییە.‏

لە ڕاستبوونی زانیارییە‌کان وردبە‌وە

جارێکی دیکە بیر لە نموونە‌ی مامۆستا و خوێندکارە‌کان بکە‌وە.‏ وێنای بکە کە سە‌رە‌ڕای ڕوونکردنە‌وە‌کە‌ی مامۆستا،‏ هە‌ندێ لە خوێندکاران هێشتاش لە گومان و دوودڵیدا ماونە‌تە‌وە.‏ ئە‌وان چی بکە‌ن باشە؟‏ ئە‌وان دە‌توانن بچنە لای مامۆستایە‌کی دیکە تا لە‌سە‌ر هە‌مان بابە‌ت زانیاری لێوە‌ربگرن.‏ گە‌ر بێتوو مامۆستای دووهە‌م پشتیوانی لە ڕاستبوونی زانیاری مامۆستای یە‌کە‌م کرد،‏ ئە‌وە ئیتر خوێندکاران دە‌بێ گومانیان نە‌مێنێ.‏ هە‌ر بە‌هە‌مان شێوە گە‌ر تۆ دڵنیا نی لە ڕاستبوونی ئە‌وە‌ی یۆحە‌ننا سە‌بارە‌ت بە پە‌یوە‌ندییە‌کە‌ی نێوان عیسا و خودای هە‌رە‌بە‌تواناترین نووسیویە‌تی،‏ بۆ وە‌رگرتنی زانیاری زۆرتر دە‌توانی بڕوانییە بە‌شێکی‌تری پە‌رتووکی پیرۆز کە نووسە‌رێکی دیکە نووسیبێتی.‏ سە‌رنج بدە کە نووسە‌رێکی‌تر بە ناوی مە‌تتا چی نووسیوە.‏ بۆ نموونە کاتێ باس لە کۆتایی ئە‌م زە‌مانە دە‌کا،‏ مە‌تتا لە زمانی عیساوە دە‌گێڕێتە‌وە:‏ «ئە‌و ڕۆژو ئە‌و کاتە،‏ کە‌س نایزانێ،‏ نە فریشتە‌کانی ئاسمان،‏ نە ڕۆڵە تە‌نها باوک نە‌بێ» (‏مە‌تتا ٢٤:‏٣٦‏)‏.‏ ئە‌م وشانە چۆن دە‌ریدە‌خە‌ن کە عیسا خودای هە‌رە‌بە‌تواناترین نییە؟‏

عیسا دە‌فە‌رمووێ کە باوک لە ڕۆڵە زۆرتر دە‌زانێ.‏ ئە‌گە‌ر عیسا بە‌شێک لە خودای هە‌رە‌بە‌تواناترینە،‏ ئە‌وا دە‌بوایە هە‌موو ئە‌و شتانە‌ی باوک دە‌یانزانێ ئە‌ویش بیانزانێ.‏ کە‌وابوو ڕۆڵە‌کە لە‌گە‌ڵ باوک یە‌کسان نییە.‏ ئێستا لە‌وانە‌یە کە‌سێک بڵێ کە:‏ ‹عیسا دوو ڕواڵە‌تی هە‌بوو.‏ ئە‌وە‌ی عیسا لێرە‌دا وتویە‌تی کاتێک بووە کە لە‌سە‌ر زە‌وی وە‌ک مرۆڤ دە‌ژیا›.‏ بە‌ڵام وایدابنێن کە وابێ،‏ ئە‌دی باشە ڕۆحی پیرۆز چییە؟‏ ئە‌گە‌ر ئە‌ویش بە‌شێک لە خودایە‌تی باوکی بێ،‏ باشە بۆچی عیسا ناڵێت کە ڕۆحی پیرۆز ئە‌و شتانە دە‌زانێ کە باوک دە‌یانزانێ؟‏

هە‌روا کە درێژە بە خوێندن پە‌رتووکی پیرۆز دە‌دە‌ی،‏ زۆر ئایە‌ت فێردە‌بی کە پە‌یوە‌ندیان بە‌م بابە‌تە‌وە هە‌یە.‏ ئە‌و ئایە‌تانە پشتگیری لە ڕاستی دە‌ربارە‌ی باوک‌و ڕۆڵە‌و ڕۆحی پیرۆزە‌وە دە‌کە‌ن—‏زە‌بوورە‌کان ٩٠:‏٢؛‏ کرداری نێرراوان ٧:‏٥٥؛‏ کۆلۆسی ١:‏١٥.‏

‏[ژێرنووس]‏

a بۆ لێدوانی زیاتر لە‌سە‌ر یۆحە‌ننای ١:‏١،‏ بڕوانە تاوە‌ری چاودێری ١ی،‏ نۆڤە‌مبە‌ری (‏خە‌زە‌ڵوە‌ر)‏ ٢٠٠٨،‏ لاپە‌ڕە‌کانی ٢٤-‏٢٥،‏ بڵاوکراوە‌ی شاهیدانی یە‌هوە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share