عیسا، مەسیحی بەڵێنپێدراو
بۆئەوەی بتوانین مەسیح بناسینەوە، یەهوە خودا وەحی بۆ زۆربەی پێغەمبەرانی نارد تا ئەوان بە وردی زانیاری لەسەر لەدایکبوونی و خزمەت و شێوەی کوژرانی مەسیحی بەڵێنپێدراو بۆ ئێمە بنووسن. هەموو ئەو پێشبینیانەی لە پەرتووکی پیرۆزدا باسکراون لە عیسادا هاتنەدی. ئەم پێشبینیانە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەقاودەقن و وردەکارییان تێدایە. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە وەرن با بەیەکەوە بڕوانینە چەند پێشبینییەک کە باسی لەدایکبوون و ڕووداوەکانی سەردەمی منداڵێ عیسا دەکەن.
پێغەمبەر ئیشایا پێشبینی کرد کە مەسیح لە ڕەچەڵەکی داود پاشا دەبێ (ئیشایا ٩:٧). عیسا لە بەرەی داود لەدایکببوو—مەتتا ١:١، ٦-١٧.
میخای پێغەمبەریش پێشبینی کرد کە ئەو منداڵە لە «بێتلەحمی ئەفراتە» لەدایک دەبێ و لە ئاکامدا دەبێت بە پادشا (میخا ٥:٢). لە سەردەمی لەدایکبوونی عیسادا لە ئیسرائیل دوو شارۆچکە هەبوون کە هەردووکیان ناویان بێتلەحم بوو. یەکێان کەوتبووە نزیک ناسیرە لە بەشی فەرمانڕەوایەتی باکووری ئیسڕائیلەوە و ئەوەی دیکەیان لە یەهودیا نزیکەی ئۆرشەلیم بوو. بێتلەحمی نزیکی ئۆرشەلیم پێشتر ناوی ئەفراتە بوو، هەروەک پێشبینی کرابوو عیسا لەو شارۆچکەیە لە دایکبوو—مەتتا ٢:١!
پێشبینییەکی دیکەی پەرتووکی پیرۆز وتبووی کە ڕۆڵەی خودا «لە میسرەوە» بانگ دەکرێتەوە. عیسا کاتێ منداڵ بوو، بردبوویانە میسر. پاش ئەوەی کە هێرۆدس مرد، عیسایان لە میسرەوە هێنایەوە. بەمجۆرە پێشبینییەکە هاتەدی—هۆشەع ١١:١؛ مەتتا ٢:١٥.
ە هێڵکاری لاپەڕەی ٢٠٠ی ئەم پەرتووکەدا لە ژێر سەردێڕی «پێشبینی»دا ئایەتەکانی پەرتووکی پیرۆز ڕیزکراون کە سەبارەت بە مەسیح زانیاری زیاتریان تێدایە. تکایە ئایەتەکانی ئەم بەشە لەگەڵ ئەو ئایەتانەی لە ژێر سەردێڕی «بەدیهاتن» ئاماژەیان پێکراوە بەراورد بکە. ئەم کارە باوەڕت بە ڕاستگۆیی وشەی خودا پتەوتر دەکا.
کاتێ لەم ئایەتانە دەکۆڵییەوە ئەوەت لەبیر بێ کە ئەم پێشبینیانە سەدان ساڵ بەر لەدایکبوونی عیساوە نووسرابوون. عیسای مەسیح فەرمووی: «ئا ئەمەیە ئەو قسانەی بۆم دەکردن، کاتێ لەگەڵتان بووم: پێویستە هەموو ئەوانەی لە تەوراتی موساو پەرتووکی پێغەمبەرانو زەبووردا دەربارەی من نووسراون بێتەدی» (لۆقا ٢٤:٤٤). تۆش دەتوانی لەو پەرتووکە پیرۆزەی کە هەتە ئەم ئایەتانە چاو لێبکەی بۆئەوەی دڵنیا بی کە گشت پێشبینییەکان بە وردیەوە هاتنەدی!
[خانەی ناو لاپەڕە ٢٠٠]
پێشبینییەکانی سەبارەت بە مەسیح
ڕووداو پێشبینی بەدیهاتن
لە خێڵی یەهودا لەدایکدەبێ پەیدابوون ٤٩:١٠ لۆقا ٣:٢٣-٣٣
لە کچێک لە دایکدەبێ ئیشایا ٧:١٤ مەتتا ١:١٨-٢٥
لە ڕەچەڵەکی داود پاشا دەبێ ئیشایا ٩:٧ مەتتا ١:١، ٦-١٧
یەهوە بە ڕۆڵەی خۆی دەیناسێنێ زەبوورەکان ٢:٧ مەتتا ٣:١٧
باوەڕی پێناهێنێن ئیشایا ٥٣:١ یۆحەننا ١٢:٣٧، ٣٨
بە سواری گوێدرێژ دێتە ئۆرشەلیم زەکەریا ٩:٩ مەتتا ٢١:١-٩
هاوڕێی نزیکی خیانەتی لێدەکا زەبوورەکان ٤١:٩ یۆحەننا ١٣:١٨، ٢١-٣٠
بۆ سی دراوی زێو خیانەتی لێدەکرێ زەکەریا ١١:١٢ مەتتا ٢٦:١٤-١٦
کاتێ تاوانباری دەکەن، بێدەنگ دەمێنێتەوە ئیشایا ٥٣:٧ مەتتا ٢٧:١١-١٤
بۆ دابەش کردنی جلوبەرگی شێروخەت دەکەن زەبوورەکان ٢٢:١٨ مەتتا ٢٧:٣٥
لە کاتێ لەداردانی گاڵتەی پێدەکرێ زەبوورەکان ٢٢:٧،٨ مەتتا ٢٧:٣٩-٤٣
هیچ ئێسکێکی لەشی ناشکێنرێ زەبوورەکان ٣٤:٢٠ یۆحەننا ١٩:٣٣، ٣٦
لە پەنا دەوڵەمەندان دەنێژرێ ئیشایا ٥٣:٩ مەتتا ٢٧:٥٧-٦٠
بەرلەوەی لەشی بۆگەن ببێ زیندوو دەکرێتەوە زەبوورەکان ١٦:١٠ کرداری نێرراوان ٢:٢٤، ٢٧
بەرز دەکرێتەوە بۆ لای دەستی ڕاستی خودا زەبوورەکان ١١٠:١ کرداری نێرراوان ٧:٥٦