پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌د لاپهڕە ١٩٩-‏لاپهڕە ٢٠١ پاراگراف ٥
  • عیسا،‏ مە‌سیحی بە‌ڵێنپێدراو

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • عیسا،‏ مە‌سیحی بە‌ڵێنپێدراو
  • ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • عیسای مە‌سیح کێیە؟‏
    ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏
  • گە‌یشتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏
پ‌د لاپهڕە ١٩٩-‏لاپهڕە ٢٠١ پاراگراف ٥

عیسا،‏ مە‌سیحی بە‌ڵێنپێدراو

بۆئە‌وە‌ی بتوانین مە‌سیح بناسینە‌وە،‏ یە‌هوە خودا وە‌حی بۆ زۆربە‌ی پێغە‌مبە‌رانی نارد تا ئە‌وان بە وردی زانیاری لە‌سە‌ر لە‌دایکبوونی و خزمە‌ت و شێوە‌ی کوژرانی مە‌سیحی بە‌ڵێنپێدراو بۆ ئێمە بنووسن.‏ هە‌موو ئە‌و پێشبینیانە‌ی لە پە‌رتووکی پیرۆزدا باسکراون لە عیسادا هاتنە‌دی.‏ ئە‌م پێشبینیانە بە شێوە‌یە‌کی سە‌رسوڕهێنە‌ر دە‌قاودە‌قن و وردە‌کارییان تێدایە.‏ بۆ ڕوونکردنە‌وە‌ی ئە‌م بابە‌تە وە‌رن با بە‌یە‌کە‌وە بڕوانینە چە‌ند پێشبینییە‌ک کە باسی لە‌دایکبوون و ڕووداوە‌کانی سە‌ردە‌می منداڵێ عیسا دە‌کە‌ن.‏

پێغە‌مبە‌ر ئیشایا پێشبینی کرد کە مە‌سیح لە ڕە‌چە‌ڵە‌کی داود پاشا دە‌بێ (‏ئیشایا ٩:‏٧)‏.‏ عیسا لە بە‌رە‌ی داود لە‌دایکببوو—‏مە‌تتا ١:‏١،‏ ٦-‏١٧‏.‏

میخای پێغە‌مبە‌ریش پێشبینی کرد کە ئە‌و منداڵە لە «بێت‌لە‌حمی ئە‌فراتە» لە‌دایک دە‌بێ و لە ئاکامدا دە‌بێت بە پادشا (‏میخا ٥:‏٢)‏.‏ لە سە‌ردە‌می لە‌دایکبوونی عیسادا لە ئیسرائیل دوو شارۆچکە هە‌بوون کە هە‌ردووکیان ناویان بێت‌لە‌حم بوو.‏ یە‌کێان کە‌وتبووە نزیک ناسیرە لە بە‌شی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی باکووری ئیسڕائیلە‌وە و ئە‌وە‌ی دیکە‌یان لە یە‌هودیا نزیکە‌ی ئۆرشە‌لیم بوو.‏ بێت‌لە‌حمی نزیکی ئۆرشە‌لیم پێشتر ناوی ئە‌فراتە بوو،‏ هە‌روە‌ک پێشبینی کرابوو عیسا لە‌و شارۆچکە‌یە لە دایکبوو—‏مە‌تتا ٢:‏١‏!‏

پێشبینییە‌کی دیکە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز وتبووی کە ڕۆڵە‌ی خودا «لە میسرە‌وە» بانگ دە‌کرێتە‌وە.‏ عیسا کاتێ منداڵ بوو،‏ بردبوویانە میسر.‏ پاش ئە‌وە‌ی کە هێرۆدس مرد،‏ عیسایان لە میسرە‌وە هێنایە‌وە.‏ بە‌مجۆرە پێشبینییە‌کە هاتە‌دی—‏هۆشە‌ع ١١:‏١؛‏ مە‌تتا ٢:‏١٥‏.‏

ە هێڵکاری لاپە‌ڕە‌ی ٢٠٠ی ئە‌م پە‌رتووکە‌دا لە ژێر سە‌ردێڕی «پێشبینی»دا ئایە‌تە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز ڕیزکراون کە سە‌بارە‌ت بە مە‌سیح زانیاری زیاتریان تێدایە.‏ تکایە ئایە‌تە‌کانی ئە‌م بە‌شە لە‌گە‌ڵ ئە‌و ئایە‌تانە‌ی لە ژێر سە‌ردێڕی «بە‌دیهاتن» ئاماژە‌یان پێکراوە بە‌راورد بکە.‏ ئە‌م کارە باوە‌ڕت بە ڕاستگۆیی وشە‌ی خودا پتە‌وتر دە‌کا.‏

کاتێ لە‌م ئایە‌تانە دە‌کۆڵییە‌وە ئە‌وە‌ت لە‌بیر بێ کە ئە‌م پێشبینیانە سە‌دان ساڵ بە‌ر لە‌دایکبوونی عیساوە نووسرابوون.‏ عیسای مە‌سیح فە‌رمووی:‏ «ئا ئە‌مە‌یە ئە‌و قسانە‌ی بۆم دە‌کردن،‏ کاتێ لە‌گە‌ڵتان بووم:‏ پێویستە هە‌موو ئە‌وانە‌ی لە تە‌وراتی موساو پە‌رتووکی پێغە‌مبە‌ران‌و زە‌بووردا دە‌ربارە‌ی من نووسراون بێتە‌دی» (‏لۆقا ٢٤:‏٤٤)‏.‏ تۆش دە‌توانی لە‌و پە‌رتووکە پیرۆزە‌ی کە هە‌تە ئە‌م ئایە‌تانە چاو لێبکە‌ی بۆئە‌وە‌ی دڵنیا بی کە گشت پێشبینییە‌کان بە وردیە‌وە هاتنە‌دی!‏

‏[خانە‌ی ناو لاپە‌ڕە ٢٠٠]‏

پێشبینییە‌کانی سە‌بارە‌ت بە مە‌سیح

ڕووداو پێشبینی بە‌دیهاتن

لە خێڵی یە‌هودا لە‌دایکدە‌بێ پە‌یدابوون ٤٩:‏١٠ لۆقا ٣:‏٢٣-‏٣٣

لە کچێک لە دایکدە‌بێ ئیشایا ٧:‏١٤ مە‌تتا ١:‏١٨-‏٢٥

لە ڕە‌چە‌ڵە‌کی داود پاشا دە‌بێ ئیشایا ٩:‏٧ مە‌تتا ١:‏١،‏ ٦-‏١٧

یە‌هوە بە ڕۆڵە‌ی خۆی دە‌یناسێنێ زە‌بوورە‌کان ٢:‏٧ مە‌تتا ٣:‏١٧

باوە‌ڕی پێ‌ناهێنێن ئیشایا ٥٣:‏١ یۆحە‌ننا ١٢:‏٣٧،‏ ٣٨

بە سواری گوێدرێژ دێتە ئۆرشە‌لیم زە‌کە‌ریا ٩:‏٩ مە‌تتا ٢١:‏١-‏٩

هاوڕێی نزیکی خیانە‌تی لێدە‌کا زە‌بوورە‌کان ٤١:‏٩ یۆحە‌ننا ١٣:‏١٨،‏ ٢١-‏٣٠

بۆ سی دراوی زێو خیانە‌تی لێدە‌کرێ زە‌کە‌ریا ١١:‏١٢ مە‌تتا ٢٦:‏١٤-‏١٦

کاتێ تاوانباری دە‌کە‌ن،‏ بێدە‌نگ دە‌مێنێتە‌وە ئیشایا ٥٣:‏٧ مە‌تتا ٢٧:‏١١-‏١٤

بۆ دابە‌ش کردنی جلوبە‌رگی شێروخە‌ت دە‌کە‌ن زە‌بوورە‌کان ٢٢:‏١٨ مە‌تتا ٢٧:‏٣٥

لە کاتێ لە‌داردانی گاڵتە‌ی پێدە‌کرێ زە‌بوورە‌کان ٢٢:‏٧،‏٨ مە‌تتا ٢٧:‏٣٩-‏٤٣

هیچ ئێسکێکی لە‌شی ناشکێنرێ زە‌بوورە‌کان ٣٤:‏٢٠ یۆحە‌ننا ١٩:‏٣٣،‏ ٣٦

لە پە‌نا دە‌وڵە‌مە‌ندان دە‌نێژرێ ئیشایا ٥٣:‏٩ مە‌تتا ٢٧:‏٥٧-‏٦٠

بە‌رلە‌وە‌ی لە‌شی بۆگە‌ن ببێ زیندوو دە‌کرێتە‌وە زە‌بوورە‌کان ١٦:‏١٠ کرداری نێرراوان ٢:‏٢٤،‏ ٢٧

بە‌رز دە‌کرێتە‌وە بۆ لای دە‌ستی ڕاستی خودا زە‌بوورە‌کان ١١٠:‏١ کرداری نێرراوان ٧:‏٥٦

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share