٢. قاتوقڕی
«قاتوقڕی ڕوودەدات.»—مەرقۆس ١٣:٨.
● پیاوێکی خەڵکی نیجەر بەهۆی برسێتیەوە پەنای بۆ گوندێک بە ناوی (کواراتجی) برد. برا و خوشک و خزمەکانیشی بە هۆی برسێتی شار و گوندەکانیان جێهێشتبوو. بە تەنیا لەسەر حەسیرێک پاڵکەوتبوو. هۆکاری تەنیایی ئەو چی بوو؟ موختاری گوندەکە کە ناوی سیدییە، وتی: ‹ئەم پیاوە نەیتوانی بژێوی خێزانەکەی دابین بکات و بەرگەی بینینی برسی بوونی ئەوانی نەدەگرت.›
ڕاستیەکان چیمان نیشان دەدەن؟ لە سەرانسەری جیهاندا، لە هەر ٧ کەس یەک کەس ڕۆژانە بەشی خواردنیان نییە. ئەم ژمارەیە لە بیابابی باشووری ئەفریقا زیاترە. لەوێ لە هەر سێ کەس یەک کەس بەدەست برسێتی درێژخایەن دەناڵێنێت. بۆ ئەوەی ئەمە بخەیتە ڕوانگەیەکەوە، دایک و باوکێک و منداڵەکەیان بیهێنە بەرچاوت. ئەگەر تەنها بەشی دوو کەس خۆراک هەبێت کێ برسی دەبێت؟ باوک، دایک، یان منداڵەکە؟ ئەمە ئەو دۆخەیە کە خێزانانەکان ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
نارەزایەتی گشتی چییە؟ خۆراکی زیاتر لە سەر زەوی بەرهەم دێت لەوەی کە هەموو کەسێک پێویستی پێیەتی، بەڵام چاودێرییەکی دروست بەسەر دابەشکردنی دا نییە.
ئایا ئەو ناڕەزایەتییە دروستە؟ لە ڕاستیدا جووتیاران لە مێژوودا زیاتر لە جاران خۆراک بەرهەم دەهێنن. پێویستە حکومەتەکان بتوانن کێشەی کەمی خۆراک چارەسەر بکەن بە چاودێریکردنی دروستی دابەشکردنی بەرهەمە خۆراکیەکان. بەڵام دەبینین دوای دەیان ساڵ هەوڵی بەردەوام، نەیانتوانیوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.
ڕای ئێوە چییە؟ ئایا پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز لە مەرقۆس ١٣:٨ جێبەجێ بووە؟ سەرەڕای پێشکەوتنی تەکنەلۆژی، ئایا مرۆڤایەتی هێشتا ڕووبەڕووی برسێتی و کەمیی خۆراک دەبێتەوە؟
زۆرجار مرۆڤەکان دوای بوومەلەرزە و قاتوقڕی ڕووبەڕووی نەخۆشی دەبنەوە، ئەمەش نیشانەیەکی تری ڕۆژانی کۆتاییە، کە لە خوارەوە باسی دەکەین.
[نكتهٔ مهم]
«زیاتر لە یەک لەسەر سێی، ئەو منداڵانەی کە بەهۆی هەوکردنی سییەکان و سکچوون و نەخۆشیەکانی ترەوە گیان لەدەست دەدەن. ئەگەر تووشی بەدخۆراکی نەبووایەوە، لە ژیاندا دەمانەوە.» —ئان ڤینمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف).
[اعتبار تصاوير]
© Paul Lowe/Panos Pictures