پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • 11w ٥/‏١
  • ١.‏ بوممە‌لە‌رزە

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ١.‏ بوممە‌لە‌رزە
  • تاوە‌ری چاودێری شانشینی یە‌هۆڤا خودا ڕادە‌گە‌یە‌نێت—‏٢٠١١
تاوە‌ری چاودێری شانشینی یە‌هۆڤا خودا ڕادە‌گە‌یە‌نێت—‏٢٠١١
11w ٥/‏١

١.‏ بوممە‌لە‌رزە

‏‹بوومە‌لە‌رزە‌ی گە‌ورە ڕوودە‌دات.‏›​—‏لۆقا ٢١:‏١١.‏

● وینی،‏ منداڵێکی ساوای تە‌مە‌ن ١٦ مانگە کە لە بوومە‌لە‌رزە‌کە‌ی هایتی ڕزگار کرا.‏ لە‌م کارە‌ساتە‌دا کۆمە‌ڵێک پە‌یامنێری کە‌ناڵێکی تە‌لە‌فزیۆنی گوێیان لە نالە بێهێزە‌کانی بوو.‏ وینی لە بوومە‌لە‌رزە‌کە ڕزگاری بوو،‏ بە‌ڵام دایک و باوکی گیانیان لە‌دە‌ستدا.‏

ڕاستیە‌کان چی نیشان دە‌دە‌ن؟‏ لە مانگی یە‌کی ساڵی ٢٠١٠ بوومە‌لە‌رزە‌یە‌ک بە گوڕی ٧ پلە هایتی هە‌ژاند و زیاتر لە ٣٠٠ هە‌زار کە‌س گیانیان لە‌دە‌ستدا.‏ هە‌روە‌ها لە چرکە‌یە‌کدا یە‌ک ملیۆن و ٣٠٠ هە‌زار کە‌س بێ ماڵ و حاڵ بوون.‏ بە‌ڵام بوومە‌لە‌رزە‌کە‌ی هایتی تاکە بوومە‌لە‌رزە‌ی گە‌ورە‌ی ئە‌و سە‌ردە‌مە نە‌بوو.‏ لە مانگی نیسانی ٢٠٠٩ تا مانگی نیسانی ٢٠١٠،‏ لانیکە‌م ١٨ بوومە‌لە‌رزە‌ی گە‌ورە لە سە‌رانسە‌ری جیهان ڕوویدا.‏

ناڕە‌زایە‌تییە باوە‌کان چین؟‏ لە ئە‌مڕۆدا ڕوودانی بوومە‌لە‌رزە‌کان ئە‌وە‌ندە نائاشنا نین.‏ تە‌نها بە‌هۆی تە‌کنە‌لۆژیای ئە‌م سە‌ردە‌مە‌وە،‏ مرۆڤاکان زیاتر لە ڕابردوو ئاگاداری دە‌بنە‌وە.‏

ئایا ئە‌م بۆچوونانە ڕاستە؟‏ ئە‌م ڕاستییە لە‌بە‌رچاو بگرن:‏ پە‌رتووکی پیرۆز جە‌خت لە‌سە‌ر ژمارە‌ی ئە‌و بوومە‌لە‌رزانە ناکاتە‌وە کە لە ڕۆژانی کۆتاییدا ڕوودە‌دە‌ن.‏ بە‌ڵام ئاماژە بە‌وە دە‌کات کە ‹لە شوێنە جیاوازە‌کاندا بوومە‌لە‌رزە‌ی گە‌ورە ڕوودە‌دات› و ئە‌مە‌ش یە‌کێکە لە گرنگترین تایبە‌تمە‌ندییە دیارە‌کانی ئە‌م قۆناغە‌ی مێژووی مرۆڤایە‌تیە.‏​—‏مە‌رقۆس ١٣:‏٨; لۆقا ٢١:‏١١.‏

ڕای ئێوە چییە؟‏ ئایا ئێمە بە‌ڕاستی سە‌بارە‌ت بە بوومە‌لە‌رزە گە‌ورە‌کان،‏ شاهیدی پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆزین؟‏

بوومە‌لە‌رزە،‏ بە‌تە‌نیا لە‌وانە‌یە بە‌ڵگە‌ی یە‌کلاکە‌رە‌وە نە‌بێت کە ئێمە لە ڕۆژانی کۆتاییدا دە‌ژین.‏ بە‌ڵام نابێت لە‌بیرمان بچێت کە ئە‌مە تاکە پێشبینی نییە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا.‏ ئێستا پێشبینییە‌کی تر چاو لێدە‌کە‌ین.‏

‏[نكتهٔ مهم]‏

‏«ئێمە [زانایانی جیۆفیزیک] پێی دە‌ڵێین بوومە‌لە‌رزە‌ی گە‌ورە،‏ خە‌ڵک پێی دە‌ڵێن کارە‌سات.‏»—‏کێن هادنات،‏ جیۆفیزیکزان لە دامە‌زراوە‌ی جیۆلۆجی ئە‌مریکا.‏

‏[اعتبار تصاوير]‏

© William Daniels/‏Panos Pictures

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share