٣. نەخۆشی
«خەڵک لە نەخۆشی کوشندە ئازار و ڕەنج دەچێژن.»—لۆقا ٢١:١١
● بۆنزالی لە وڵاتێکی ئەفریقا کارمەندێکی تەندروستی گشتیە، کە شەڕی ناوخۆی لێڕووداوە ئەو هەرچی لە توانایدا بوو دەیکرد بۆ چارەسەرکردنی کرێکارانی کانزاکان لە شارۆچکەکەی کە بەهۆی ڤایرۆسی ماربورگەوە دەمردن.a داواکارییەکانی ئەو لە بەرپرسان بۆ یارمەتی خەڵک، لە شارێکی گەورە بێ وەڵام ماوە. دوای چوار مانگ، یارمەتی گەیشت، بەڵام بۆنزالی لە ژیاندا نەمابوو. لەبەر ئەوەی بۆنزالی لە کاتی یارمەتیدان بە کرێکارەکانی تووشی ڤایرۆسی ماربورگ بوو.
ڕاستیەکان چی نیشان دەدەن؟ نەخۆشییە گواستراوەکانی کۆئەندامی هەناسەدان (وەک هەوکردنی سییەکان) جۆرە جیاوازەکانی سکچوون، ئایدز، سیل، مەلاریا لە مەترسیدارترین نەخۆشییەکانن کە مرۆڤایەتی تووشی ئازار کردووە. لەم ساڵانەی دواییدا، ئەم پێنج جۆرە نەخۆشییە نزیکەی ١٠.٧ ملیۆن کەسیان کوشتووە. بە واتایەکی تر ئەم نەخۆشیانە لە ماوەی ساڵێکدا لە هەر سێ چرکەیەک نزیکەی کەسێک دەکوژێت.
ناڕەزایەتیە باوەکان چین؟ ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە زیادبووندایە. کەواتە دەتوانین چاوەڕوانی ئەوە بین کە نەخۆشی زیاتر ڕووبدات و خەڵکی زیاتر تووش بکات.
ئایا ئەم بۆچوونانە ڕاستە؟ ژمارەی دانیشتوانی جیهان بە ڕێژەیەکی بێ وێنە زیاد دەکات. بەڵام لە لایەکی ترەوە مرۆڤایەتی توانای دەستنیشانکردن، کۆنترۆڵکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی هەیە. کەواتە، لە ڕووی لۆژیکییەوە، دەتوانین بڵێین کە نەخۆشییەکان و کاریگەرییەکانی لە کۆمەڵگادا کەم بکرێتەوە. بەڵام ڕاستییەکان شتێکی تر نیشان دەدەن.
ڕای ئێوە چییە؟ ئایا خەڵک تووشی نەخۆشی ترسناک دەبن، وەک ئەوەی پەرتووکی پیرۆز پێشبینی کردووە؟
بوومەلەرزە، قاتوقڕی و نەخۆشی هۆکاری وێرانکەرن، هێزێکە لە کۆنتڕۆلی بەشەردا نییە و کارەساتیان بەسەر ملیۆنەها کەسدا هێناوە. بەڵام لە کاتێکدا ملیۆنان مرۆڤ بەدەست هاو مرۆڤەکانیانەوە ئازار دەچێژن و زۆرێکیان دەبنە قوربانی چەوساندنەوە لەلایەن ئەو کەسانەی کە لەڕاستیدا دەبێ پارێزگارییان لێبکەن و پشتیوانیان بن. سەرنج بدەن پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز چی ڕوون دەکەنەوە.
[پاورقی]
a ماربورگ نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی ئیبۆلاوە دروست دەبێت.
[نكتهٔ مهم]
ئاماژەی بەوە کردووە، «زۆر ترسناکە کە شێر یان ئاژەڵێکی تر لە دەرەوە بتکوژێت، بەڵام ترسناکتر لەوەش ئەوەیە کە میکرۆب و ڤایرۆس لە دەرونەوە بتکوژێ، کە ئەمڕۆش ئێمە شاهیدی ئەمەین.»—مایکل ئۆستەرهۆڵم، پسپۆڕی ئێپیدیمیۆلۆجی.
[اعتبار تصاوير]
© William Daniels/Panos Pictures