هیوایەک بۆ کێشەکانی ئەمڕۆ هەیە
«ئەوە بزانە کە لە ڕۆژانی کۆتاییدا کاتێکی تەنگانە دادێت.»—٢ تیمۆساوس ٣:١.
ئایا شاهیدی هیچ یەک لەم ڕووداوە دڵتەزێنانەی خوارەوە بوون یان بیستووتانە؟
● نەخۆشییەکی کوشندە گیانی زۆر کەسی گرت.
● قاتوقڕی و وشکەساڵی سەدان کەسی کوشت.
● لە بوومەلەرزەیەکدا هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و زۆرێکیان بێ ماڵ و حاڵ مانەوە.
لە لاپەڕەکانی تریش باس لە ڕووداوە هاوشێوەکان دەکرێت کە ڕەنگە وا لە تۆ بکات بیر لەوە بکەیتەوە کە لە جیهاندا چی ڕوودەدات. هەروەها دەبینین کە پەرتووکی پیرۆز باسی ئەم ڕووداوانە بۆ ماوەیەک پێشبینی کردووە کە بە «ڕۆژانی کۆتایی.»a ناوی دەبات.
مەبەست لەم بابەتانە ئەوە نییە قەناعەتتان پێبکەین کە ئێمە لە سەردەمی پڕ لە کێشەدا دەژین. پێدەچێت ئەوە بزانن. ئەم گۆڤارە بۆ ئەوە ئامادە کراوە کە هیواتان پێببەخشن. بۆیە لەم لاپەڕانەی خوارەوە باس لە شەش پێشبینی پەرتووکی پیرۆز دەکەین کە نیشان دەدەن «ڕۆژانی کۆتایی» بەم زووانە کۆتایی دێت. ئەم زەنجیرەیە هەروەها بۆچوونی ئەو کەسانەش کە ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن، تێدایە. هەروەها بەڵگەی قەبولکراو دەخەنە ڕوو کە داهاتوویەکی گەش لەبەردەستماندایە.
[پاورقی]
a سەبارەت بەوەی بۆچی خودا ڕێگە بەم بارودۆخە خراپانە دەدات، سەیری بابەتەی ، بۆچی خودا «ڕێگە بە خراپە و ئازار دەدات؟» لە لاپەڕەکانی ١٦ و ١٧ ی ئەم بابەتە بکەن.