پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • trm مهقالە ٢١
  • ئایا هاوار بۆ دادپە‌روە‌ری دە‌بیسترێت؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئایا هاوار بۆ دادپە‌روە‌ری دە‌بیسترێت؟‏
  • بابە‌تی زیاتر
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • هۆکارە‌کانی بێ عە‌دالە‌تی چین؟‏
  • ئایا خودا سە‌رنج بە ناعە‌دالە‌تی دە‌دات؟‏
  • ئایا خودا کۆتایی بە ناعە‌دالە‌تی دە‌هێنێت؟‏
  • ژیان لە جیهانی نوێی دا چۆن دە‌بێت؟‏
  • ئایا دە‌توانیت باوە‌ڕ بە‌و بە‌لێنە‌ی خودا بکە‌یت،‏ کە ئیتر ناعە‌دالە‌تی لە جیهاندا نامێنت؟‏
  • ئایا دە‌بێت ئیستا شە‌ری ناعە‌دالە‌تی بکە‌ین؟‏
  • دە‌مویست شە‌ڕی ناعە‌داڵە‌تی بکە م
    ڕاستی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ ژیان تە‌واو دە‌گۆڕێت
بابە‌تی زیاتر
trm مهقالە ٢١
پێوە‌رە‌کانی دادپە‌روە‌ری.‏

ئایا هاوار بۆ دادپە‌روە‌ری دە‌بیسترێت؟‏

ناعە‌دالە‌تی هە‌موو شوینێکی گرتووە‌تە‌وە.‏ لە خوارە‌وە ڕە‌چاوی دوو نموونە‌ی بی عە‌دالە‌تی بکە‌ن کە لە ئە‌م سە‌ردە‌مە‌دا دە‌یبینین:‏

  • لە ژانویە‌ی ساڵی ٢٠١٨ دادوە‌رێک لە ئە‌مە‌ریکا فە‌رمانی ئازادکردنی پیاوێک دە‌دات کە بۆ ماوە‌ی ٣٨ ساڵ زیندانی کرابوو.‏ ئە‌و لە ڕێگە‌ی پشکنینی دی ئێن ئە‌یە‌وە بێتاوان دە‌رکە‌وت.‏

  • لە سپتە‌مبە‌ری ١٩٩٤،‏ سێ گە‌نج لە یە‌کیک لە وڵاتە‌کانی ئە‌فریقیدا بە‌هۆی نە‌چون بۆ خزمە‌تی سە‌ربازی زیندانیکران‏.‏ لە سپتە‌مبە‌ری ساڵی ٢٠٢٠ ئە‌وان بۆ ماوە‌ی ٢٦ ساڵ زندانیان تێپە‌ڕ کردبوو بە‌بێ ئە‌وی کە لە دادگا تاوانبار کرابن.‏

ئە‌گە‌ر توش تا ئێستا تامی ناعە‌دالە‌تیت کردە‌بێت،‏ لە‌وانە‌یە هە‌ستت وە‌ک ئە‌یوب بێت کە وتی:‏ «هاوار دە‌هێنم،‏ بە‌ڵام دادپە‌روە‌ری نییە.‏» (‏ئە‌یوب ١٩:‏⁠٧)‏ پە‌رتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندە‌ر (KSS).‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا،‏ هە‌رچە‌ند دادپە‌روە‌ری ڕاستە‌قینە ئە‌مرو تە‌نها وە‌ک خە‌ونێک دە‌ردە‌کە‌وێت،‏ پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڵێنی کاتێک دە‌دات کە هاوار بۆ دادپە‌روە‌ری دە‌بیسترێت.‏ بە‌ڵام ئێستا فێرکارییە داناییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە بە سە‌ر ناعە‌دالە‌تی دە‌توانێت یارمە‌تیمان بدات.‏

هۆکارە‌کانی بێ عە‌دالە‌تی چین؟‏

لە ڕاستیدا بێ عە‌دالە‌تی لە ئە‌وە‌ی سە‌رچاوە دە‌گرێت کە زوربە‌ی مرۆڤە‌کان ڕێنماییە‌کانی خودا ڕە‌ت دە‌کە‌نە‌وە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز نیشان دە‌دات کە دادپە‌روە‌ری ڕاستە‌قینە لە لایان خوداوە دێت.‏ (‏ئیشایا ٥١:‏⁠٤)‏ لە پە‌رتووکی پیرۆزدا وشە‌کانی دادپە‌روە‌ری و «ڕاستودروستی» بە یە‌کە‌وە بە‌ستراونە‌تە‌وە.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٣٣:‏⁠٥)‏ دادپە‌روە‌ری بە‌رهە‌مێکە،‏ لە کردە‌وە‌یە‌کی ڕاستودرووست کە لە‌سە‌ر بنە‌مای یاساکانی خودا دامە‌زراوە.‏ بە پێچە‌وانە‌وە بێ عە‌دالە‌تی بە‌رهە‌می گوناهە،‏ کە سە‌رپێچی کردن لە یاسا و ستانداردە ڕاستودروستە‌کانی خودایە.‏ ڕە‌چاوی نموونە‌کانی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • خۆپە‌رستی.‏ ئارە‌زووی خۆپە‌رستانە و گوناە،‏ پە‌یوە‌ندییان بە‌یە‌کە‌وە هە‌یە.‏ (‏یاقوب ١:‏​١٤،‏ ١٥)‏ زور کە‌س بۆ بە‌رژە‌وندی خۆیان و سوود وە‌رگە‌رتن لە کە‌سانی تر مامە‌ڵە‌ی خە‌راپ و نادادپە‌روە‌ریان،‏ لە‌گە‌ڵ دە‌کە‌ن.‏ بە پێچە‌وانە‌وە،‏ خودا دە‌یە‌وێت ئێمە سوودی ئە‌وانی تر لە پێش هە‌موو شتێکە‌وە دابنێین.‏​—‏⁠١ کۆرنسۆس ١٠:‏⁠٢٤.‏

  • نە‌زانین.‏ لە‌وانە‌یە هە‌ندێک کە‌س بە‌بێ ئە‌وە‌ی پێ بزانن بە ناڕە‌وایی مامە‌ڵە لە‌گە‌ڵ ئە‌وانی تردا بکە‌ن،‏ بە‌ڵام خودا ئە‌م کارانە‌ی ئە‌وان بە گوناە دە‌زانێت.‏ (‏ڕۆما ١٠:‏⁠٣)‏ بۆ نموونە هە‌ندێک بە بێ مە‌بە‌ست بە هە‌ڵە گە‌ورە‌ترین نادادپە‌روە‌ریان ئە‌نجامدا-‏کوشتنی عیسای مە‌سیح.‏​—‏⁠کردار ٣:‏​١٥،‏ ١٧.‏

  • ڕێکخراوە مرۆڤیە شکستخواردووە‌کان.‏ لە ڕووی تیۆرییە‌وە ڕێکخراوە سیاسی و بازرگانی و ئاینیە‌کانی جیهان بانگە‌شە‌ی ئە‌وە دە‌کە‌ن،‏ کە ئە‌وان دادپە‌روە‌ری کۆمە‌ڵایە‌تی بە‌رە‌وپێش دە‌بە‌ن و کارە‌کانیان دادپە‌روە‌رانن.‏ بە‌ڵام ڕاستیە‌کە ئە‌وە‌یە کە ئە‌م ڕێکخراوانە سە‌رچاوە‌ی سە‌رە‌کی هە‌ڵە‌ن،‏ گە‌ندە‌ڵی،‏ تە‌ماح،‏ لایە‌نگری،‏ نایە‌کسانی دارایی توند و خۆپە‌رستین،‏ کە هە‌موویان دە‌توانن ببنە هۆی نادادپە‌روە‌ری‏.‏ هە‌ندێک لە‌و ڕێکخراوانە لە‌لایە‌ن ئە‌و کە‌سانە‌وە پشتگیری دە‌کرێن کە مە‌بە‌ستی باشیان هە‌یە.‏ بە‌ڵام لە کۆتاییدا هە‌موو هە‌وڵە‌کانی مرۆڤ بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات،‏ چونکە ڕێنماییە‌کانی خودا پشتگوێ دە‌خرێت.‏​—‏⁠ژیرمە‌ندی ٨:‏٩؛‏ یە‌رمیا ١٠:‏⁠٢٣.‏

ئایا خودا سە‌رنج بە ناعە‌دالە‌تی دە‌دات؟‏

بە‌لێ،‏ خودا لە ناعە‌دالە‌تی وهە‌موو ئە‌و کردارانە‌ی کە دە‌بنە هۆی ستە‌م و ئازار،‏ ڕقی هە‌یە.‏ (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٦:‏​١٦-‏١٨)‏ ئیشایای نە‌بی بە ئیلهامی خودا نووسیویە‌تی:‏ «من کە یە‌هوە‌م،‏a دادپە‌روە‌ریم خۆشدە‌وێت،‏ ڕقم لە دزی و بە‌دکارییە پێکە‌وە.‏»​—‏⁠ئیشایا ٦١:‏٨ ‏(KSS)‏‏.‏

ئە‌و یاسایانە‌ی کە خودا بە ئیسرائیلییە کۆنە‌کانی دا،‏ نیشانی دە‌دات کە ئە‌و دە‌یە‌وێت گە‌لە‌کە‌ی ڕفتارێکی دادپە‌روە‌رانە‌یان هە‌بێت.‏ فە‌رمانی بە دادوە‌رە‌کانی ئە‌و سە‌ردە‌مە کرد کە خۆیان لە بە‌رتیلدان وهە‌رشتێکی تر کە دادپە‌روە‌ری دە‌شێوێنێت دوور بخە‌نە‌وە.‏ (‏دواوتار ١٦:‏​١٨-‏٢٠)‏ خودا ئە‌و ئیسراییلیانە‌ی کە بە سە‌رپێچیکردن لە فە‌رمانە‌کانی ئە‌و بو بە‌رژە‌وە‌ندی خویان،‏ لە برامبە‌ر بە هە‌ژاران و فە‌قیرە‌کان خراپە‌یان دە‌کرد،‏ مە‌حکومی کردن.‏ وە لە کۆتاییدا بە‌هۆی پابە‌ند نە‌بوون بە ستانداردە‌کانی ئە‌و،‏ ڕە‌تی کردە‌نە‌وە.‏​—‏⁠ئیشایا ١٠:‏​١-‏٣.‏

ئایا خودا کۆتایی بە ناعە‌دالە‌تی دە‌هێنێت؟‏

بە‌ڵێ خودا،‏ لە ڕێگای عیسای مە‌سیحە‌وە،‏ گوناه و هۆکاری سە‌رە‌کیە‌کانی نادادپە‌روە‌ری لادە‌بات و هە‌روە‌ها مرۆڤ بۆ تە‌واوە‌تی دە‌گە‌ڕێنێتە‌وە.‏ (‏یۆحە‌نا ١:‏٢٩؛‏ ڕۆما ٦:‏٢٣)‏ هە‌روە‌ها شانشینیە‌کی دامە‌زراندووە کە جیهانێکی نوێی و پڕ لە ئارامی و ئاشتی دە‌هێنێتە دی،‏ و دادپە‌روە‌ری بۆ هە‌مووان دابین دە‌کات.‏ (‏ئیشایا ٣٢:‏١؛‏ ٢ پە‌ترۆس ٣:‏١٣)‏ بۆ زانیاری زیاتر دە‌ربارە‌ی ئە‌م شانشینیە ئاسمانییە،‏ سە‌یری ئە‌و ڤیدیۆیە بکە.‏ شانشینی خودا چییە؟‏

ژیان لە جیهانی نوێی دا چۆن دە‌بێت؟‏

کاتێک دادپە‌روە‌ری لە‌سە‌ر زە‌وی نێشتە‌جێ دە‌بێت،‏ ئە‌نجامە‌کە ئاشتی و ئارامی دە‌بێت بۆ هە‌مووان.‏ (‏ئیشایا ٣٢:‏​١٦-‏١٨)‏ خودا ژیانی هە‌موو مرۆڤێک بە یە‌کسانی بە‌های پێ دە‌دات،‏ بۆیە لە‌گە‌ڵ هە‌موو شتێک بە دادپە‌روە‌ری مامە‌ڵە دە‌کات.‏ ئە‌و دڵتە‌نگی و ناڕە‌زایە‌تی و ئازارە‌ی کە لە نادادپە‌روە‌رییە‌وە دێت بۆ هە‌میشە لە‌ناو دە‌چێت و تە‌نانە‌ت بیرە‌وە‌رییە ئازار بە‌خشە‌کانی نادادپە‌روە‌ریش بە‌رە بە‌رە لە مێشکماندا نامێنێت.‏ (‏ئیشایا ٦٥:‏١٧؛‏ ئاشکراکردن ٢١:‏​٣،‏ ٤)‏ بۆ زانیاری زیاتر سە‌یری نامیلکە‌ی «‏شانشینی خودا چی بە‌دە‌ست دە‌هێنێت؟‏‏» بکە.‏

ئایا دە‌توانیت باوە‌ڕ بە‌و بە‌لێنە‌ی خودا بکە‌یت،‏ کە ئیتر ناعە‌دالە‌تی لە جیهاندا نامێنت؟‏

بە‌لێ،‏ پێشبینییە متمانە پێکراوە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ وردبینی مێژوویی و زانستی و هە‌روە‌ها هاوئاهە‌نگی نێوان بە‌شە‌کانی،‏ دە‌ریدە‌خات کە بە‌ڵێنە‌کانی خودا لە پە‌رتووکی پیرۆزدا جێی متمانە‌ن.‏ ئە‌م بڵاوکراوانە‌ی خوارە‌وە ووردکاری زیاتر بۆت روون دە‌کاتە‌وە:‏

  • ئێمە چۆن دە‌توانین دڵنیا بین کە پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستە (‏ڤیدیۆ)‏

  • «‏ئە‌و پێشبینییانە‌ی کە هاتوونە‌تە دی‏»‏

  • «‏پێشبینیێە‌کان​—‏⁠نووسراوە جێبە‌جێکراوە‌کان‏»‏

  • «‏هۆکارە‌کان بو باوە‌ڕ بە پە‌رتووکی پیرۆز‏»‏

ئایا دە‌بێت ئیستا شە‌ری ناعە‌دالە‌تی بکە‌ین؟‏

بە‌ندە‌کانی خودا لە سە‌ردە‌می کۆندا هە‌وڵیان دە‌دا مامە‌ڵە لە‌گە‌ڵ ناعە‌دالە‌تی بکە‌ن.‏ بۆ نموونە،‏ پۆڵسی نێردراو هە‌ڕە‌شە‌ی دادگاییکردنێکی نادادپە‌روە‌رانە‌ی لێکرا کە لە‌وانە بو ببێتە هۆی مردنی.‏ ئە‌و لە جیاتی ئە‌وە‌ی بە شێوە‌یە‌کی ناچالاک ئە‌و نادادپە‌روە‌رییە قبوڵ بکات،‏ لە‌و ئامرازە یاساییانە‌ی کە لە‌بە‌ردە‌ستی بوو کە‌ڵکی وە‌رگرت و سکاڵاکە‌ی بردە لای قە‌یسە‌ر.‏​—‏⁠کردار ٢٥:‏​٨-‏١٢.‏

لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا،‏ هە‌موو هە‌وڵە‌کانی مرۆڤ بۆ ڕاستکردنە‌وە‌ی ناعە‌دالە‌تییە‌کانی ئە‌م جیهانە بە شکست دە‌گە‌ن.‏ (‏ژیرمە‌ندی ١:‏١٥)‏ هێشتا زۆر کە‌س ئە‌وە‌یان بۆ دە‌رکە‌وتووە کە هیوا و باوە‌ڕیان بە بە‌ڵێنی خودا بۆ جیهانێکی نوێی پڕ لە دادپە‌روە‌ری،‏ ئیستا دە‌توانێت یارمە‌تیان بدات کە لە بە‌رامبە‌ر ناعە‌دالە‌تیدا ئارامی دە‌روونییان ڕاگرن.‏

a یە‌هوە ناوی خودایە​—‏⁠زە‌بوورە‌کان ٨٣:‏⁠١٨.‏

پە‌رتووکی پێروز یارمە‌تی ئە‌وانی داوە کە لە بە‌رامبە‌ر بە ناعە‌دالە‌تی خۆڕاگر بن

  • رافیکا.‏

    رافیکا پە‌یوە‌ندی کرد بە گروپێکە‌وە کە بە‌ڵێنی شە‌ری نادادپە‌روە‌ریان دە‌دا،‏ بە‌ڵام ئە‌و کاتێک کە زانی ئە‌وان فێری توندوتیژی دە‌کە‌ن بە‌جێی هێشتن.‏ دواتر،‏ ئە‌و زانی کە پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڵێنی ئاشتی و دادپە‌روە‌ری لە‌ژێر شانشینی خودا دە‌دات.‏ سە‌یری چیرۆکە‌کە‌ی بکە‌ن.‏

  • ئە‌نتۆنی.‏

    ئە‌نتۆنی،‏ کە لە لوبنان لە کاتی شە‌ڕی ناوخۆدا گە‌ورە بوو،‏ ئە‌و بە شێوە‌ی خۆی شە‌ڕی لە دژی ناعە‌دالە‌تی دە‌کرد.‏ بە‌ڵام دوو ئایە‌تی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ بە‌دە‌ستهێنانی ئارامی و ئاشتی یارمە‌تی ئە‌ویان دا.‏ فێربە چۆن پە‌رتووکی پیرۆز ژیانی ئە‌نتۆنی گۆڕی.‏

  • یوکا.‏

    یوکا شە‌ڕی بۆ دادپە‌روە‌ری کۆمە‌ڵایە‌تی دە‌کرد،‏ بە‌ڵام هە‌ستی بە بێهێزی کرد،‏ چونکە بینی هە‌وڵە‌کانی سە‌رکە‌وتوو نە‌دە‌بوون.‏ ئێستا ئە‌و دڵخۆشە،‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی کە هێزی خۆی بۆ تاکە هیوای ڕاستە‌قینە لە جیهاندا بە‌کار دە‌هێنێت.‏ چیرۆکە‌کە‌ی بخوێنە‌رە‌وە.‏

ئایە‌تە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی دادپە‌روە‌ری

ژیرمە‌ندی ٣:‏١٦:‏ «هە‌روە‌ها لە‌سە‌ر زە‌وی بینیم:‏ خراپە‌کاری لە جێی دادپە‌روە‌ری،‏ بە‌دکاریش لە جێگای ڕاستودروستی.‏» ‏(KSS).‏

واتاکە‌ی:‏ پە‌رتووکی پیرۆز بە شێوە‌یە‌کی ڕاستی باس له نە‌بوونی دادپە‌روە‌ری لە جیهاندا دە‌کات.‏

ئە‌یوب ٣٤:‏١٢:‏ «جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات،‏ توانادارە‌کە‌ش دادپە‌روە‌ری خوار ناکاتە‌وە.‏» ‏(KSS).‏

واتاکە‌ی:‏ خودا بە هیچ شێوە‌یە‌ک سە‌رچاوە‌ی نادادپە‌روە‌ری نییە.‏

دواوتار ٣٢:‏​٤،‏ ٥:‏ «خودا تاشە‌بە‌ردە،‏ کردارە‌کانی تە‌واوە،‏ چونکە هە‌موو ڕێگاکانی دادپە‌روە‌رییە،‏ خودایە‌کی دڵسۆزە،‏ ستە‌مکاریی تێدا نییە ئە‌و ڕاستودروست و دادپە‌روە‌رە.‏ لە ڕە‌فتاردا گە‌ندە‌ڵ بوون لە بە‌رامبە‌ر ئە‌و چونکە لە‌کە‌دارن،‏ کچ و کوڕی ئە‌و نین،‏ کە‌موکوڕییان ئە‌وە‌یە،‏ نە‌وە‌یە‌کی چە‌وت و خوارن.‏» ‏(KSS).‏

واتاکە‌ی:‏ خودا ناعدالە‌تی ناکات،‏ بە‌ڵکو ناعدالە‌تی لە مرۆڤە گوناهبارە‌کانە‌وە سە‌رچاوە‌ی گرتووە کە رێنمای خودا ڕە‌تدە‌کە‌نە‌وە‏.‏

ئیشایا ٣٢:‏١:‏ «ئە‌وە‌تا پاشایە‌ک بە ڕاستودروستی پاشایە‌تی دە‌کات و میرانیش بە دادوە‌ری سە‌رۆکایە‌تی دە‌کە‌ن.‏» ‏(KSS).‏

واتاکە‌ی‏:‏ پاشایە‌تی خودا بە ڕاستودروستی و دادپە‌روە‌ری حوکم دە‌کات.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share