پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • trm مهقالە ٢٧
  • ئایا ئایین شێوازێکی دیکە‌ی بازرگانیە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئایا ئایین شێوازێکی دیکە‌ی بازرگانیە؟‏
  • بابە‌تی زیاتر
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • بۆچوونی خودا سە‌بارە‌ت بە پە‌یوە‌ندی لە نێوان ئایین و بازرگانی چییە؟‏
  • مە‌سیحییە‌کانی سە‌دە‌ی یکە‌م چۆن ئایینیان لە‌بازرگانی جیا کردە‌وە؟‏
  • بە‌م زووانە چی بە‌سە‌ر ئایینە چاوچنۆکە‌کاندا دێیت؟‏
  • ئایینە پوچە‌ڵە‌کان چۆن خودایان بە‌دناو کردووە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ئە‌و خوداپە‌رستییە‌ی کە ڕە‌زامە‌ندی خودای لە‌سە‌رە
    ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏
  • هە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە ئایینە‌کان چییە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
بابە‌تی زیاتر
trm مهقالە ٢٧
پیاوێکی ئایینی و بازرگانێک هە‌ریە‌کە‌یان زێڕی گرانبە‌ها لە‌بە‌ریاندایە لە کاتێکدا دە‌ستیان لە دە‌ستی یە‌کتردایە.‏

ئایا ئایین شێوازێکی دیکە‌ی بازرگانیە؟‏

ئایا سە‌رنجی ئە‌وە‌ت داوە کە زۆرێک لە ئایینە‌کان لە‌جیاتی ئە‌وە‌ی کە ڕێنمایی ڕۆحی پێشکە‌ش بکە‌ن،‏ زیاتر تیشک دە‌خە‌نە سە‌ر بە‌دە‌ستهێنانی پارە؟‏ ئە‌وان خە‌ریکی بازە‌رگانی کردن و کڕینو فرۆشتنی کالان.‏ هە‌روە‌ها زۆرێک لە سە‌رکردە‌کانیان مووچە‌یە‌کی زۆریان پێدە‌درێت و لە خۆشگوزە‌رانیدا دە‌ژین.‏ تە‌نها چە‌ند نموونە‌یە‌ک ڕە‌چاو بکە:‏

  • لێکۆڵینە‌وە‌یە‌ک ئاشکرای کرد کە قە‌شە‌یە‌کی کاسۆلیکی لە ماوە‌ی ۱۳ ساڵدا پارە‌ی کڵێسای بۆ پارە‌دانی نزیکە‌ی ۱۵۰ گە‌شت بە فڕۆکە‌ی تایبە‌ت و نزیکە‌ی ۲۰۰ سواری لیمۆزین بە‌کارهێناوە.‏ هە‌روە‌ها زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاری خە‌رج کرد بۆ نوێکردنە‌وە‌ی ئە‌و ماڵە‌ی کە لە لایە‌ن کلیساکە پێی درابوو.‏

  • مزگێنیدە‌رێک لە وڵاتێکی ئە‌فریقا بە بە‌ردە‌وامی خزمە‌تگوزاری ئاینی لە‌گە‌ڵ دە‌یان هە‌زار ئامادە‌بوو ئە‌نجام دە‌دات.‏ ئە‌م مزگێنی دە‌رە لە شوێنی کلیساکە هە‌مو جۆرە کە‌لوپە‌لێک،‏ هە‌ر لە خاولی تا ڕۆنی مۆعجیزە وهە‌روە‌ها تیشێرتە‌کانی کە رە‌سمی خۆی لە سە‌رە،‏ بە‌و خڵکی هە‌ژاری کە دە‌چن بۆ لای دە‌فرۆشێت،‏ لە‌کاتێکدا خۆی خاوە‌نی سامانێکی زۆرە.‏

  • دوو لە چوار چیای پیرۆزی بودی لە چین وە‌ک کۆمپانیای گە‌شتی تۆمار کراون.‏ و پە‌رستگای بە‌ناوبانگی شاوڵین بە‌شداری چە‌ندین پڕۆژە‌ی بازرگانی دە‌کات و دە‌روێشە گە‌وروکە‌ی بە شێوە‌یە‌کی گشتی بە سە‌رۆکی قە‌شە‌ی جێبە‌جێکار ناسراوە.‏

  • ئە‌مڕۆ لە وڵاتی ئە‌مریکا هێندێک لە کۆمپانیاکان کە‌سانێک دادە‌مە‌زرێنن کە پێان دە‌وترێت راوێژکارانی ئایننی،‏ بە پێی راپۆرتێک ئە‌م راوێژکارانە لە داب و نە‌ریت و بیر و باوە‌ڕی ئایننی کە‌ڵک وە‌ردە‌گرن بۆ ڕینمای کردنی ئایننی کارمە‌ندە‌کانی ئە‌و کۆمپانیانە.‏

هە‌ستت چۆنە دە‌ربارە‌ی ئە‌و ئایینانە‌ی کە لە بازرگانیدا تێکە‌ڵ دە‌بن؟‏ ئایا هە‌رگیز بیرت لە‌وە کردۆتە‌وە کە خودا دە‌ربارە‌ی ئە‌و کە‌سانە‌ی کە دە‌یانە‌وێت سوود لە چالاکییە ئاینییە‌کان وە‌ربگرن چۆن بیردە‌کاتە‌وە؟‏

بۆچوونی خودا سە‌بارە‌ت بە پە‌یوە‌ندی لە نێوان ئایین و بازرگانی چییە؟‏

خودا دە‌یە‌وێت ئایین بە تە‌واوی لە بازرگانی جیا بێت.‏ پە‌رتووکی پیرۆز نیشان دە‌دات کە خودا لە‌و کاهینانە‌ی کە لە سە‌ردە‌می کۆندا بۆ فێرکردنی مرۆڤ پارە‌یان وە‌ردە‌گرت،‏ ناڕازی بووە.‏ (‏میخا ٣:‏١١)‏ خودا ئە‌و کە‌سانە‌ی کە بە تە‌ماحکاریە‌وە شوێنی پە‌رە‌ستنە‌کە‌یان کردوە‌تە «ئە‌شکە‌وتی دزان» محکوم کرد—‏یە‌رمیا ٧:‏١١.‏

عیساش وە‌ک خودا ڕە‌قی لە‌و کە‌سانە بوو کە بە دوای قازانج لە ئاییندا دە‌گە‌ڕان.‏ لە‌ئە‌و سە‌ردە‌مە‌دا سە‌رکردە ئاینییە‌کان لە‌و بازرگانانە‌ی کە‌لە پە‌رستگای ئۆرشە‌لیمدا کاریان دە‌کرد،‏ قازانجیان دە‌کرد.‏ ئە‌وان لە‌و کە‌سە دلسۆزانە‌ی کە بۆ پە‌رستن دە‌هاتن فێلیان دە‌کرد.‏ عیسا ئە‌و بازرگانە چە‌وتانە‌ی لە پە‌رستگاکە دە‌رکرد و فرموی:‏ «ئە‌م شتانە لێرە هە‌ڵگرن!‏ ماڵی باوکم مە‌کە‌نە بازاڕ!‏»—‏یۆحە‌نا ٢:‏١٤-‏١٦‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندە‌ر (KSS).‏

هە‌روە‌ها عیسا لە کاتی مزگێنی دان شێوازی بیرکردنە‌وە‌ی خودای ئاشکرا دە‌کرد.‏ (‏یۆحە‌نا ٨:‏٢٨،‏ ٢٩)‏ ئە‌و هە‌رگیز بۆ فێرکردنی خە‌لک دە‌ربارە‌ی خودا،‏ پارە‌ی وە‌رنە‌دە‌گرت.‏ بۆ نموونە کاتێک کە عیسا موعجیزە دە‌کرد،‏ خواردنی هە‌ژارانی دە‌دا،‏ نە‌خۆشە‌کانی چاک دە‌کردە‌وە و مردووکانی زیندوو دە‌کردە‌وە،‏ هیچ پارە‌یە‌کی وە‌رنە‌دە‌گرت.‏ عیسا هە‌رگیز خزماتە‌کە‌ی بۆ کۆکردنە‌وە‌ی سە‌روە‌ت و سامان بە‌کارنە‌هێناوە.‏ تە‌نانە‌ت ماڵێکی تایبە‌تی خۆیشی نە بوو.‏—‏لۆقا ٩:‏٥٨.‏

مە‌سیحییە‌کانی سە‌دە‌ی یکە‌م چۆن ئایینیان لە‌بازرگانی جیا کردە‌وە؟‏

عیسا بە شوێنکە‌وتووانی فە‌رمووی کە لە چالاکییە ئاینییە‌کانیان هە‌رگیز بە‌دوای قازانجی داراییدا نە‌گە‌ڕێن.‏ ئە‌و فە‌رمووی:‏ «بە خۆڕايى وه‌رتان گرتووە بە خۆڕايى بيده‌ن.» (‏مە‌تا ١٠:‏٨‏)‏ ئە‌و کە‌سانە‌ی کە لە سە‌رە‌تادا بە مە‌سیحی ناسراو بوون،‏ ڕێنماییە‌کانی عیسایان جێبە‌جێ دە‌کرد.‏ چە‌ند نموونە‌یە‌ک ڕە‌چاو بکە‌ن:‏

  • پە‌ترۆسی نێردراو کە لە کاتی خزمە‌تە‌کە‌یدا هاۆرێ و هاوکاری عیسا بوو،‏ لە‌لایە‌ن پیاوێکە‌وە بە ناوی شێمون پێشنیاری پارە‌ی پێدرا کە دە‌یویست پێگە‌یە‌کی دە‌سە‌ڵاتی هە‌بێت.‏ پە‌ترۆس دە‌ستبە‌جێ پێشنیارە‌کە‌ی شیمۆنی ڕە‌تکردە‌وە و بە توندی سە‌رزە‌نشتی کرد و گوتی:‏ «با زيوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت!‏ چونكە واتزانی به‌هره‌ى خودا به‌پارە دە‌بێت!‏» (‏کردار ٨:‏ ١٨-‏٢٠)‏

  • پۆڵۆسی نێردراوی خودا هە‌میشە بۆ مزگێنیدان بۆ شوێنی جیاواز گە‌شتی دە‌کرد،‏ هە‌رچە‌ندە ساڵانێکی زۆر لە کۆبوونە‌وە جیاوازە‌کاندا خزمە‌تی دە‌کرد،‏ بە‌ڵام ئە‌و و هاورێی مە‌سیحییە‌کانی هە‌رگیز بۆ خزمە‌تە‌کە‌یان داوای پارە‌یان نە‌دە‌کرد.‏ (‏٢ کۆرنسۆس ٢:‏١٧)‏ بە پێچە‌وانە‌وە،‏ پۆڵس نووسی:‏ «ئه‌ى برايان له‌يادتانە،‏ چۆن هه‌وڵمان‌داوە و ماندوو بووين،‏ ده‌زانن كاتێ لە ناوتان مزگێنى خودامان ده‌دا لە هه‌مان كات شه‌وو و ڕۆژ كارمان ده‌كرد تا نه‌بين بە بار به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وە.‏»—‏(‏١ سالۆنیکی ٢:‏٩)‏.‏

بێگومان ئە‌و مە‌سیحییە سە‌رە‌تاییانە پێویستیان بە هە‌ندێک سە‌رچاوە بوو بۆ دابینکردنی پارە بۆ هە‌ڵمە‌تی مزگێنیدان و کارە خێرخوازییە‌کانیان.‏ بە‌ڵام ئە‌وان هە‌رگیز لە خزمە‌تە ئاینییە‌کانیان پارە‌یان وە‌رنە‌دە‌گرت.‏ بڵام خە‌ڵک دە‌یانتوانی لە‌سە‌ر بنە‌مای ڕێنماییە‌کانی ئە‌م ئایە‌تانە‌ی خوارە‌وە پشتگیری داراییان بکە‌ن:‏

  • ٢ کۆرنسۆس ٨:‏١٢:‏ «چونکە ئە‌گە‌ر پە‌رۆشی هە‌بێت،‏ ئە‌وا خودا بە گوێرە‌ی ئە‌وە‌ی کە کە‌سە‌کە هە‌یە‌تی پە‌سە‌ندی دە‌کات،‏ نە‌ک بە گوێرە‌ی ئە‌وە‌ی نییە‌تی.‏» (‏KSS‏)‏

    واتە:‏ پاڵنە‌ری کە‌سێک بۆ بە‌خشین گرنگترە لە‌و پارە‌یە‌ی کە دە‌یبە‌خشێت.‏

  • ٢ کۆرنسۆس ٩:‏٧:‏ «با هە‌ریە‌کە ئە‌وە‌ندە‌ی لە‌سە‌ر دڵیە‌تی بیدات،‏ نە‌ک بە دڵتە‌نگی و ناچاری،‏ چونکە ئە‌وە‌ی بە دڵخۆشییە‌وە ببە‌خشێت خودا خۆشی دە‌وێت.‏»‏

    واتە:‏ خوای گە‌ورە نایە‌وێت هیچ کە‌سێک ناچار بکات.‏ بە‌ڵکو ئە‌و کاتێکبە‌وە دڵخۆش دە‌بێت،‏ کە کە‌سێک هە‌ڵیدە‌بژێرێت لە رووی خۆشە‌ویستیە‌وە و لە ناخی دڵە‌وە‌بە‌خشین بکات.‏

بە‌م زووانە چی بە‌سە‌ر ئایینە چاوچنۆکە‌کاندا دێیت؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز بە ڕوونی دە‌ڵێت کە خودا هە‌موو ئایین و جۆرە‌کانی پە‌رستن قبوڵ ناکات.‏ (‏مە‌تا ٧:‏٢١ -‏٢٣‏)‏ لە پێشبینییە‌کی سە‌رنجڕاکێشدا پە‌رتووکی پیرۆز هە‌موو ڕێکخراوە ئاینییە ساختە‌کان بە لە‌شفرۆشێک لێکدە‌داتە‌وە،‏ چونکە هاوپە‌یمانێتی لە‌گە‌ڵ حکومە‌تە‌کان پێکدە‌هێنن بۆ پارە،‏ یان خە‌ڵکی هە‌موو نە‌تە‌وە‌کان بۆ سوودە‌کانی جۆراوجۆربە‌کاردە‌هێنن.‏ (‏ئاشکراکردن ١٧:‏١-‏٣،‏ ١٨:‏٣)‏ ئە‌م پێشبینییە بە‌ردە‌وام دە‌بێت بۆ ئە‌وە‌ی نیشانی بدات کە خودا بە‌م زووانە حوکم لە‌سە‌ر ئایینە ساختە‌چییە‌کان جێبە‌جێ دە‌کات.‏—‏ئاشکراکردن ١٧:‏١٥-‏١٧،‏ ١٨:‏٧.‏

لە هە‌مان کاتدا خودا نایە‌وێت کردە‌وە ی ئایینە ساختە‌چیە‌کانخە‌ڵک فریو بدە‌ن،‏ یان لە ئە‌و دووریان بخە‌نە‌ە‌وە.‏ (‏مە‌تا ٢٤:‏١١-‏١٢‏)‏ خودا هانی کە‌سانی دڵسۆز دە‌دات بۆ ئە‌وە‌ی کە‌فێربن چۆن خزمە‌تی بکە‌ن و لە ئایینە ساختە‌کان ڕابکە‌ن.‏—‏٢ کۆرنسۆس ٦:‏١٦ ،‏١٧.‏

شاهیدانی یە‌هوە چۆن ئایینیان لە‌بازرگانی جیا دە‌کە‌نە‌وە؟‏

شاهیدانی یە‌هۆە بۆ چاڵاکییە روحییە‌کانیان وە‌کو،‏ بڵاوکراوە‌کان یان ڵێکولینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز پارە لە کە‌س وە‌رناگرن،‏ هە‌روە‌ها لە کۆبوونە‌وە‌کانیاندا پارە کۆناکە‌نە‌وە و یان چاوە‌ڕێی ئە‌وە ناکە‌ن کە کە‌سێک وە‌ک دە یە‌کی سە‌ردە‌می ئیسرائیلی کۆن بڕە پارە‌یە‌ی دیاریکراو ببخشێت.‏ (‏مە‌تا ٦:‏٢،‏٣‏)‏ وردە‌کاری زیاتر لە‌م بابە‌تانە‌ی خوارە‌وە‌دا هاتووە:‏

  • چۆن خە‌رجییە‌کانی ڕێکخڕاوی شاهیدانی یە‌هوە دابین دە‌کرێت؟‏

  • شاهیدانی یە‌هوە چۆن ئە‌و بە‌خشینە‌ی کە دراوە،‏ بە‌کاردە‌هێنن؟‏

تۆماس.‏

زۆر کە‌س کە باوە‌ریان بە خۆدا هە‌یە بە‌ڵام لە ئایین دوور کە‌وتوونە‌تە‌وە،‏ بۆیان دە‌رکە‌وتووە کە شاهیدانی یە‌هوە جیاوازن.‏ بۆ نموونە تۆماس باوە‌ڕی بە خودا هە‌بووە و تە‌نانە‌ت وە‌ستویە‌تی ببێتە قە‌شە،‏ بە‌ڵام بە تێپە‌ربوونی کات،‏ و بە هۆی ئە‌و شتانە‌ی کە لە ئاییندا بینیویە‌تی لە ئایین دوور کە‌وتە‌وە،‏ بە‌ڵام کاتێک ئە‌و لە‌گە‌ڵ شاهیدانی یە‌هوە دە‌ستی کرد بە خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بێرۆکە‌کە‌ی گۆری.‏ سە‌یری چیرۆکی ژیانی ئە‌و بکە‌ن‏.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share