ئایا من ئامادەم؟
ئایا من بۆ مزگێنیدان لەگەڵ کۆمەڵەکەمان ئامادەم؟
ئەگەر ئەم مەرجانەی خوارەوەت هەبێت، دەتوانیت مزگێنیدری لە ئاو هەڵنەکێشراو بیت:
بە ڕێکوپێکی و بەردەوام پەرتووکی پیرۆز دەخوێنیتەوە، لە یەهوە دەپاڕێیتەوە و دوعا دەکەیت و بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەیت.
باوەڕت بەو شتانە هەیە کە فێری دەبیت و ئەوەندە بەهای پێدەدەیت کە دەتەوێت لەگەڵ کەسانی تر بەشی بکەیت.
تۆ یەهوەت خۆشدەوێت و دەبیتە هاوڕێی ئەو کەسانەی کە یەهوەیان خۆش دەوێت.
تۆ سەر بە هیچ پارتێکی سیاسی و ئایینێکی تر نیت.
تۆ بەپێی پێوەرەکانی یەهوە دەژیت و دەتەوێت شاهیدی یەهوە بیت.
ئەگەر هەست دەکەیت کە ئامادەیت لەگەڵ کۆمەڵ مزگێنی بدەیت، مامۆستای پەرتووکی پیرۆزت دەتوانێت گفتوگۆیەک لەگەڵ پیرانی کۆمەڵ ڕێکبخات. ئەوان ڕوونی دەکەنەوە کە چۆن دەتوانیت شایستە بیت.
ئایا من بۆ لە ئاو هەڵکێشان ئامادەم؟
ئەگەر ئەم مەرجانەی خوارەوەت هەبێت، دەتوانیت لە ئاو هەڵبکێشرێت:
مزگێنیدری لە ئاو هەڵنەکێشراو بیت.
تا ئەو جێگایەی کە بارودۆخەکەت ڕێگەت پێدەدات، لە خزمەتی مزگێنی بەشداری بکەیت.
تۆ پشتگیری «کۆیلەی دڵسوز و ژیر» واتە «دەستەی بەرێوەبەر» دەکەیت و رێنماییەکانیان جێبەجێ دەکەیت.—مەتا ٢٤:٤٥-٤٧.
لە دوعادا خۆت بۆ یەهوە تەرخان کردووە و دەتەوێت بۆ هەمیشە خزمەتی بکەیت.
ئەگەر هەست دەکەیت بۆ لە ئاو هەڵکێشان ئامادەیت، مامۆستای پەرتووکی پیرۆزت دەتوانێت گفتوگۆیەک لەگەڵ پیرانی کۆمەڵ ڕێکبخات. ئەوان ڕوونی دەکەنەوە کە چۆن دەتوانیت شایستە بیت.