وانەی ٥٢
بۆچی گرنگە جل و بەرگی گونجاو بپۆشین و بە خۆمان ڕابگەیین؟
هەر کەسێک دەربارەی شێوازی قژ، مکیاج و شێوازی جلوبەرگ حەزی جیاوازی هەیە. بەڵام ئەگەر پەیڕەوی بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز بکەین، نەک تەنها دەتوانین ئەو جلوبەرگانە لەبەر بکەین کە حەزمان لێیەتی، بەڵکو دەتوانین یەهوەش دڵخوش بکەین. لەم وانەیەدا، هەندێک لەو بنەمایانە لەبەر چاو دەگرین.
١. چ بنەمایەک لە وشەی خودا بۆ هەڵبژاردنی جلوبەرگەکانمان یارمەتیمان دەدات کە گونجاو دەربکەوین؟
هەموومان دەبێت جلوبەرگی گونجاو کە نیشانەی لێهاتوویی و مەعقولیە لەبەر بکەین و پێویستە پاک و خاوێن و ڕێک و پێک بین، چونکە «ئێمە خۆمان بۆ یەهوە تەرخان کردووە.» (١ تیمۆساوس ٢:٩ و ١٠) ئەم چوار بنەمایەی پەرتووکی پیرۆز لەبەرچاو بگرن: (١) جلەکانمان دەبێت گونجاو بن. وەک لە کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە بینیت، ئەوان سەلیقەی جیاوازیان هەیە، بەڵام شێوازی جلوبەرگ و شێوازی قژیان نیشانەی ڕێزگرتنە بۆ یەهوە خودا. (٢) بە خۆڕاگێشتنمان دەبێت نیشانەی لێهاتوویی بێت. بۆیە جلوبەرگ و بە خۆڕاگێشتنمان نابێت ببێتە هۆی وروژاندنی سێکسی لە کەسانیتر یان سەرنج بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. (٣) بە خۆڕاگێشتنمان دەبێت نیشانەی «مەعقولیمان» بێت و نابێت هەمیشە شوێنی مۆد بکەوین. (٤) بە خۆڕاگێشتنمان دەبێت نیشانەی «خۆ تەرخان کردنمان بۆ خودا» بێت. بەم شێوەیە، کەسانی تر بە ئاسانی تێدەگەن کە ئێمە خودای ڕاستەقینە دەپەرستین.—١ کۆرنسۆس ١٠:٣١.
٢. هەڵسوکەوتمان چۆن کاریگەری لەسەر هاوباوەڕەکانمان هەیە؟
ئێمە هەموومان لە هەڵبژاردنی جلوبەرگەکانمان ئازادین، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە هەڵسوکەوتمان چۆن کاریگەری لەسەر کەسانی تر هەیە. ئێمە هەوڵ دەدەین کەس ئازار نەدەین، چونکە دەمانەوێت بیر لە بەختەوەری خەڵک بکەینەوە تاکو باوەڕیان بۆ یەهوە بەهێزتر بێت.—ڕۆما ١٥:١ و ٢ بخوێنەوە.
٣. چۆن بە خۆڕاگێشتنمان دەتوانێت خەڵک بۆ لای یەهوە ڕابکێشێت؟
ئێمە هەوڵ دەدەین جلوبەرگی گونجاو بۆ هەر بۆنەیەک لەبەر بکەین. بەڵام کاتێک ئامادەی کۆبوونەوە و مزگێنیدان دەبین، لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگی بە شێوازی جلوبەرگمان دەدەین، چونکە دەمانەوێت خەڵک سەرنج بدەن بۆ ئەو پەیامە گرنگەی کە هەمانە نەک بە ڕوخسارمان. لە ڕاستیدا، بە خۆڕاگێشتنمان دەتوانێ خەڵک بەرەو ڕاستی ڕابکێشێت و «جوانی فێرکردنەکانی خودا» ئاشکرا بکات.—تیتۆس ٢:١٠.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، دەبینین چۆن شێوازی جلوبەرگ و بە خۆڕاگێشتنمان نیشان دەدات کە ئێمە شوێنکەوتووی عیساین.
شێوازی جلوبەرگ لەبەر کردنمان لە بەرامبەر دەسەڵاتدارن، نیشانی دەدات ئایا ئێمە ڕێزیان لە دەگرین یا نە
٤. بە خۆڕاگێشتنی گونجاو نیشانەی ڕێزگرتنە بۆ یەهوە خودا
پەرتووکی پیرۆز گرنگترین هۆکارمان نیشان دەدات بۆ ئەوەی بە خۆڕاگێشتنی باشمان هەبێت. زەبوورەکان ٤٧:٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئەو ڕاستییەی کە ئێمە نوێنەرایەتی یەهوە دەکەین، چۆن دەبێت کاریگەری لەسەر شێوازی جلوبەرگ و بەخۆ ڕاگێشتنمان هەبێت؟
ئایا پێتوایە گرنگە کاتێک بەشداری کۆبوونەوەکان یان خزمەتی مزگێنی دەکەین بە خۆمان باش ڕابگەین؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
٥. چۆن دەتوانین سەبارەت بە شێوازی جلوبەرگ و بەخۆ ڕاگێشتنمان بڕیاری دروست بدەین؟
جلوبەرگەکانمان چ گران یان هەرزان بێت، پێویستە هەمیشە پاک و خاوێن و ڕێک و پێک و گونجاو بن لەگەڵ ئەو بارودۆخەی تێیداین. ١ کۆرنسۆس ١٠:٢٤ و ١ تیمۆساوس ٢:٩ و ١٠ بخوێنەوە. پاشان لەسەر ئەوە گفتوگۆ بکەن کە بۆچی دەمانەوێت بۆ لەبەرکردنی ئەو جلانە خومان بەدوور بگرین کە . . .
شپرزە و نەگونجاون.
تەسک و چەسپاو بەجەستە یان وروژێنەرن.
مەسیحییەکان چیتر لەژێر یاسای موسادا نین، بەڵام دەتوانن بە خوێندنی یاساکانی زیاتر، دەربارەی بیرکردنەوەی یەهوە فێر بن. دواوتار ٢٢:٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی نابێت پیاوان ڕوخسارێکی ژنانەیان هەبێت و هەروەها نابێت ژنان ڕوخسارێکی پیاوانەیان هەبێت؟
١ کۆرنسۆس ١٠:٣٢، ٣٣ و ١ یۆحەنا ٢:١٥ و ١٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی گرنگە بەخۆ ڕاگێشتنمان خەڵک و ئەندامانی کۆمەڵ ئازار نەدات؟
چ جۆرە جلوبەرگ و بەخۆ ڕاگێشتنەێک باوە لەو شوێنەی کە تێیدا دەژیت؟
ئایا پێتوایە هەموو ئەو مۆدێلانە بۆ مەسیحییەکان گونجاون؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
یەهوە خودای گەورە، دڵمان دەبینێت، پێویستە بۆ ئەوەی ڕێزی لێبگرین خۆڕازاندنەوەێکی دروستمان هەبێت
هەندێک کەس دەڵێن: «من مافی ئەوەم هەیە هەر جلوبەرگێک بمەوێت لەبەری بکەم.»
ئایا تۆ لەگەڵ ئەمە هاوڕایت؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
ئەگەر جلوبەرگ و بەخۆ ڕاگێشتنمان گونجاو بێت، ڕێز لە یەهوە و کەسانی تر دەگرین.
پێداچوونەوە
بۆچی شێوازی جلوبەرگ و بە خۆڕاگێشتنمان بۆ یەهوە گرنگە؟
چ بنەمایەک دەتوانێت یارمەتیمان بدات لەم بابەتەدا بڕیاری دروست بدەین؟
چۆن جلوبەرگ و خۆڕازاندنەوەمان، کاریگەری لەسەر چۆنیەتی تێڕوانینی خەڵک دەربارەی یەهوە هەیە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ئەو جلانەی کە لەبەری دەکەیت چی دەربارەی ئێوە نیشان دەدات؟
ئەگەر بیر لە تاتۆ دەکەیتەوە، بۆچی گرنگە بیر لە دەرئەنجامەکانیشی بکەیتەوە؟
«پەرتووکی پیرۆز دەربارەی تاتۆ چی دەڵێت؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز لەبەرچاو بگرن کە دەتوانن یارمەتیتان بدەن بۆ ئەوەی تێڕوانینێکی هاوسەنگتان سەبارەت بە چۆنیەتی خۆڕازاندنەوەتان هەبێت.
چۆن ژنێکی ڕاستگۆ توانی تێڕوانینێکی هاوسەنگی بەرامبەر بە، جل لەبەر کردنی کەسانی تر هەبێت؟
«شێوازی جلوبەرگ و خۆڕازاندنەوەم ڕێگرێک بوو لە ڕێگامدا» (گۆڤاری ماڵپەڕ)