پرسیاری ١١
کاتێ کەسێک دەمرێ چی بەسەردێت؟
«کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە، لە هەمان ڕۆژدا نەخشەکانی دەسرێتەوە».
زەبوور ١٤٦:٤
«چونکە زیندووان دەزانن کە دەمرن، بەڵام مردووان هیچ نازانن ... ئەوەی لەدەستت دێ بیکەیت بەهێزەوە، چونکە نەکار و نەداهێنان و نە زانین و نەدانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەو شوێنەی ئەتۆ بۆی دەچی».
ژیرمەندی ٩:٥، ١٠
«عیسا فەرمووی: (لەعازری دۆستمان نووستووە، بەڵام دەچم تاکو بەخەبەری بهێنمەوە. عیسا باسی مردنی ئەوی کرد، بەڵام ئەوان وایانزانی باسی نووستنی پشوودان دەکات. عیساش بەئاشکرایی پێی فەرموون: لەعازر مردووە)».
یۆحەننا ١١:١١، ١٣، ١٤