پرسیاری ١٠
پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە دواڕۆژ چ بەڵێنێک دەدا؟
«ڕاستودروستان دەبن بەمیراتگری زەوی و هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن».
زەبوور ٣٧:٢٩
«زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە».
ژیرمەندی ١:٤
«مردن لووش دەدات بۆ هەتاهەتایە، یەزدانی باڵادەست سڕییەوە فرمێسک لەسەر هەموو ڕووەکان».
ئیشایا ٢٥:٨
«ئەوسا چاوی نابیناکان دەکرێتەوە و گوێی کەڕەکان دەکرێتەوە. ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات و زمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات، چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە و ڕووباریش لە بیابان».
ئیشایا ٣٥:٥، ٦
«ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون».
ئاشکراکردن ٢١:٤
«خانوو بنیاد دەنێن و نیشتەجی دەبن، ڕەز دەڕوێنن و لەبەرەکەی دەخۆن، خانوو بنیاد نانێن و یەکێکی دیکە تێیدا دانیشێت، ڕەز ناڕوێنن و یەکێکی دیکە بیخوات، چونکە ڕۆژانی گەلەکەم وەک ڕۆژانی دار دەبێت و هەڵبژێردراوانم خۆشی دەبینن لە کردارەکانی دەستیان».
ئیشایا ٦٥:٢١، ٢٢