پرسیاری ٦
پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە مەسیح چی پێشبینی کرد؟
پێشبینییەکان
«تۆ ئەی بێتلەحمی ئەفراتە، ... لەتۆوە بۆ من دەردەچێت، ئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل».
میخا ٥:٢
هاتنەدی
«دوای لە دایک بوونی عیسا لەبێتلەحمی یەهودیا، لەسەردەمی شا هێرۆدوس هەندێک (مۆغ) ئەستێرەناس لەڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم».
پێشبینییەکان
«جل و بەرگەکەم لەنێوان خۆیان بەش دەکەن، تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن».
زەبوور ٢٢:١٨
هاتنەدی
«کاتێک سەربازەکان عیسایان بە بزمار لەسەر کۆڵەکەدا هەڵواسی، جلەکانیان برد و کردیانە چوار پارچە ... کراسەکە بێ دروومان بوو لەسەررا یەک پارچە چنرابوو، بۆیە بە یەکتریان وت: (با نەیدڕێنین، تیروپشکی لەسەر دەکەین بۆ کێ دەبێت.)
یۆحەننا ١٩:۲٣، ٢٤ (وەرگێرانی جیهانی نوێ بەئینگلیزی)
پێشبینییەکان
«هەموو ئێسقانەکانی دەپارێزێت، هیچیان ناشکێت».
زەبوور ٣٤:٢٠
هاتنەدی
«بەڵام کاتێ هاتنە لای عیسا بینییان وا مردووە، قاچییان نەشکاند».
یۆحەننا ١٩:٣٣
پێشبینییەکان
«ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان برینداربوو».
ئیشایا ٥٣:٥
هاتنەدی
«یەکێک لە سەربازەکان ڕمێکی لە کەلەکەی دا، یەکسەر خوێن و ئاو دەرچوو».
یۆحەننا ١٩:٣٤
پێشبینییەکان
«منیش سی پارچە زێوەکەم وەرگرت».
زەکەریا ١١:١٢، ١٣
هاتنەدی
«ئینجا یەکێک لە دوازدەکە کە ناوی یەهوزای ئەسخەریوتی بوو، بۆلای کاهینانی باڵا ڕۆیشت، وتی: (چیم دەدەنێ تاکو بیدەمە دەستتان؟) ئەوانیش سی پارچە زێویان بۆ کێشا».