پرسیاری ٥
پەیامی پەرتووکی پیرۆز چییە؟
«دوژمنایەتیش دەخەمە نێوان تۆ و ئافرەتەکە، نێوان نەوەی تۆ و نەوەی ئەوەوە. نەوەی ئەو سەرت پان دەکاتەوە و تۆش پاژنەی پێی دەکوتیت».
پەیدابوون ٣:١٥
«لە نەوەی تۆشەوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن، چونکە تۆ گوێڕایەڵی فەرماییشتەکەی من بوویت».
پەیدابوون ٢٢:١٨
«با پاشایەتییەکەت بێ، با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لەئاسمان».
«خودای ئاشتی خێرا شەیتان لەژێر پێتان پان دەکاتەوە».
ڕۆما ١٦:٢٠
«کاتێ هەمووی ملکەچی کرد، ئەوسا کوڕەکەش خۆی ملکەچی ئەوە دەبێت کە هەمووی ملکەچی کردووە، تاکو خودا ببێتە هەموو شتێک لە هەموو شتێکدا».
١ کۆرنسۆس ١٥:٢٨
«هەروەک بەڵێنەکان بۆ ئیبراهیم و نەوەکەی وتراوە ... ئەوەی مەسیحە. جا ئەگەر ئێوە بۆ مەسیح بن، ئەوە لە نەوەی ئیبراهیمن».
گەلاتیا ٣:١٦،٢٩
«شانشینی جیهان بووە شانشینی خوداوەندمان و مەسیحەکەی، ئەویش هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات».
ئاشکراکردن ١١:١٥
«ئەژدیها گەورەکە فڕێدرایە خوارەوە – مارە دێرینەکە کە بە ئیبلیس و شەیتان ناودەبردرێت، ئەوەی هەموو جیهان گومڕا دەکات-فریشتەکانیشی لەگەڵیدا فڕێدرانە زەوی».
ئاشکراکردن ١٢:٩
«ئەژدیهاکەی دەستگیر کرد، مارە دێرینەکە کە ئیبلیس و شەیتانە، هەزار ساڵ بەستییەوە».
ئاشکراکردن ٢٠:٢