گەنجان پرسیار دەکەن
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چۆن کاریگەری لەسەر من دادەنێن؟
ئایا دایک و باوکت ڕێگەت پێدەدەن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکار بهێنیت؟ ئەگەر وایە ئەم نامیلکەیە لە سێ بواری گرنگدا یارمەتیت دەدات.
لەم لاپەڕەیەدا فێر دەبیت
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چۆن کاریگەری لەسەر کاتەکانم دادەنێن؟
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چۆن کاریگەری لەسەر خەوم دادەنێت؟
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چۆن کاریگەریان لەسەر هەستەکانم هەیە؟
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چۆن کاریگەری لەسەر کاتەکانم دادەنێن؟
بەشدار بوون، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک ەوەیە کە سواری ئەسپێکی یاخی ببیت—تۆ ئەو کۆنتڕۆڵ بکە، ئەگینا ئەو تۆ کۆنتڕۆڵ دەکات.
گوایە من بۆ چەند خولێک دەچمە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پاشان لەناکاو سەیر دەکەم چەند کاتژمێرێک تێپەڕ بووە! تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانن هەم ئالوودەکەر بن و هەم کات بەفیڕۆ بدەن.—جوانا.
ئایا دەزانیت؟ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەک دروستکراون کە ئالوودەمان بکەن. چونکە دیزاینەرەکان دەزانن کە هەرچی زیاترماڵپەڕێک بەناوبانگتر بێت ،خەڵک کاتی زیاتری بۆ دادەنێن و ڕیکلامکەران پارەی زیاتر دەدەن.
لە خۆت بپرسە: ئایا کاتێک من بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەگەڕێم زۆر جار کات لە دەست دەدەم؟ ئایا دەکرێت هەندێک لە کاتەکانم بۆ چالاکی بەرهەمدارتر تەرخان بکەم؟
تۆ دەتوانی چی بکەی. سنوورێک دابنێ بۆ ماوەی کات بەسەر بردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، و لەو سنوورەدا بمێنەوە.
سنوورێک دابنێ بۆ ئەو کاتەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەسەری دەبەیت
من لەسەر هەندێک بەرنامەی مۆبایلەکەم تایمەرم داناوە کە دوای کاتێکی دیاریکراو دامبخات. پاش ماوەیەک بەرنگاری کردن لەگەڵ خۆم، توانیم رێگەیەک بدۆزمەوە تا لە بەکار هێنانی تۆرەکۆمەڵایتەکان هاوسەنگی ڕابگرم، تا بەم شێوەیە بتوانم ڕۆژەکەم بەفیڕۆ نەدەم.—تینا
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «کاتت بە باشترین شێوە بەکار بهێنە.»—ئەفەسۆس ٥:١٦ (NW)
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چۆن کاریگەری لەسەر خەوم دادەنێت؟
زۆربەی شارەزایان دەڵێن: گەنجەکان لە شەودا پێویستیان بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە. بەڵام زۆربەیان کەمتر دەخەون. لە راستیدا هۆکاری ئەم کێشەیە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن.
پێش ئەوە بخەوم سەیری مۆبایلەکەم دەکەم، تا بزانم کە نامەم بۆ هاتوە یا نە،و دواتر تێدەگەم کە چەند کاتژمێرم لە گەڕان بەناو پۆستەکاندا بەفیڕۆداوە. ئەوە عادەتێکی خراپە،کە من هەوڵ دەدەم بیگۆرم.—ماریا
ئایا دەزانیت؟ پشوودانی کەم دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی. بەگوێرەی پرۆفیسۆری دەروونناسی جین توێنج، کەم خەوتن دەبێتە هۆکاری لە دەستدانی شادی دەروونی ،ئەو دەڵێت: بە تێپەڕبوونی کات، کەمخەوی دەبێتە هۆی «کێشەی دەروونی مەترسیدار»a
لە خۆت بپرسە: «هەر شەو چەند دەخەوم؟» ئایا کاتێک کەدەبێت ئارام بمو خۆم بۆ جێگا ئامادە بکەم ،لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەگەڕێم؟
تۆ دەتوانی چی بکەی. هەول بدەن ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە شەودا لە ژووری نوستنتان دوور بخەنەوە. هەرکاتێک گونجاو بێت، دوو کاتژمێر پێش خەوتن ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکار مەهێنن .ئەگەر لە بەیانیدا پێویستت بە زەنگێک هەیە بۆ بەخەبەرهێنانت، بیر لە بەکارهێنانی زەنگێک بکەوە کە لەسەر تەلەفۆن یان تابلێت نەبێت.
پێش خەوتن واز لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بهێنە
هەندێک جار تا درەنگ لەسەر مۆبایل یان تابلێتەکەم دەمێنمەوە، بەڵام ئەمە کێشەیەکە کە من کاری لەسەر دەکەم. و هەوڵ دەدەم کە واز لەم عادەتە خراپە بهێنم. کەواتە پێویستە کار لە سەر خۆم بکەم و زیاتر بەرپرسیار بم. بۆیە بریارم دا زۆتر بخەوم بۆ ئەوەی رۆژی دواتر باشتر کارەکانم ئەنجام بدەم.—جێرمی
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە» (فیلیپی ١:١٠) پەرتووکی پیرۆزی ستانداردی کوردی سورانی (KSS).
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چۆن کاریگەری لەسەر هەستەکانم دادەنێن؟
لە توێژینەوەیەکدا، کە نزیکەی نیوەی کچانی قوتابخانە بەشداربوون، وتیان هەستی بەردەوامیخەمۆکی و نائومێدیمان هەیە. لەوانە بەشێک لەم هۆیە کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێت. دکتۆر لیۆنارد ساکس دەڵێت: هەرچەندە کاتی زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەسەر ببەیت و خۆت لەگەڵ کەسانی تر بەراورد بکەیت، ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاتر دەبێت.b
زۆر ئاساییە گەنجان خۆیان لەگەڵ کەسانی تر بەراورد بکەن، و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندەتوانێت ەوە خراپتر بکات. چۆن لەوێ دەتوانیت سەیری پۆستە جیاوازەکانی خەڵکبکەیت وبۆ ماوەی چەند کاتژمێر ژیانی خۆت لەگەڵ ئەوان بەراورد بکەیت، یان لەوانەیە سەیری ئەو شتە خۆشانە بکەیت کە هاوڕێکانت دەیکەن و هەست دەکەیت تۆ ناتوانیت ئەو کارانە بکەیت و لەدەستیان دەدەیت.—فۆیب
ئایا دەزانیت؟ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یارمەتیت دەدەن کەلە پەیوەندیدا لەگەڵ هاوڕێکانت بمێنیتەوە، بەڵام جێ گفتوگۆی کەسی ناگرێتەوە. دوکتور نیکۆلاس کارداراس دەڵێت:پێ ناچێت پەیوەندی ئەلیکترۆنی پێداویستییە قووڵەکانمان بۆ پەیوەندی کەسی ڕاستەوخۆ لە گەڵ کەسانێ ترپڕ بکاتەوە. ئەمە پێویستیمان بۆ دروستکردنی پەیوەندێکی قووڵ چارەسەر ناکات.c
لە خۆت بپرسە: ئایا دوای ئەوەی سەیری ئەو کارانە دەکەم کە هاوڕێکانم دەیکەن هەست بە تەنیایی دەکەم؟ کاتێک ژیانملەگەڵ ژیانێ هاوڕێکانم کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوی دەکەنەوە بەراورددەکەم، ئایا هەست دەکەم کە ژیانم بێ مانا و بێزارکەرە؟ زۆرجار کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانداشتێک بڵاو دەکەمەوە ئایا نائومێد دەبم کاتێک لایکی کەمم بەدەست هێناوە؟
تۆ دەتوانی چی بکەی. لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆت دوور بخەرەوە—بۆ نمونە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ، هەفتە، یان تەنانەت مانگێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پشوو بدە. هەوڵ بدە لە نزیکەوە هاورێکانت ببینیت،یان بە تەلەفۆن پەیوەندیان پێوە بکەیتبەم شێوەیە دەتوانیت ببینت کە چۆن لە کاتی پشودان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەست بە دڵەڕاوکێ کەمتر و دڵخۆشی زیاتر دەکەیت.
ئایا دەتوانیت کاتی زیاتر لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر ببەی؟
کاتێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنم، هەست دەکەمزۆر تەرکیز لەسەر ئەو شتانە دەکەم کە خەڵکی تر دەیکەن. لە دوای ئەوەی ئەکاونتەکانم سڕیەوە، هەستم کرد قورسایی لەسەر شانم لاچو و لەدوایی ئەوە کاتم هەبوو شتی بەرهەمدارتر بکەم—بریان.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «بەڵام با هەریەکە کرداری خۆی تاقی بکاتەوە، ئەوسا با تەنها شانازی بە خۆیەوە بکات، نەک بە کەسێکی دیکەوە .»—گەلاتیا ٦:٤ (KSS)