پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌د لاپهڕهکان ٢٢٢-‏٢٢٣
  • ئایا دە‌بێ بە‌شداری جە‌ژنە ئایینییە‌کان بکە‌ین؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئایا دە‌بێ بە‌شداری جە‌ژنە ئایینییە‌کان بکە‌ین؟‏
  • ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • ئایا هە‌موو ئاهە‌نگە‌کان و جە‌ژنە‌کان لە‌لای خودا قە‌بووڵ کراون؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏
پ‌د لاپهڕهکان ٢٢٢-‏٢٢٣

ئایا دە‌بێ بە‌شداری جە‌ژنە ئایینییە‌کان بکە‌ین؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز سە‌رچاوە‌ی ئە‌و جە‌ژنە ئایینی و جیهانییانە‌ی نییە کە لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا لە‌سە‌رتاسە‌ری جیهاندا دە‌کرێن.‏ کە‌واتە سە‌رچاوە‌ی ئە‌م جە‌ژنانە لە کوێوە‌یە؟‏ ئە‌گە‌ر دە‌ستت بە سە‌رچاوە‌کانی لێکۆڵینە‌وە‌ی وە‌ک پە‌رتووکخانە ڕابگا و بە‌دوای ئە‌م بابە‌تە‌دا بگە‌ڕێی،‏ شتێکی سە‌رنجڕاکێشە کاتێ بۆتدە‌ردە‌کە‌وێ لە ڕاستیدا سە‌رچاوە‌ی ئە‌و جە‌ژنانە لە کوێوە‌یە کە لە ناوچە‌کە‌تاندا دە‌کرێن.‏ با چە‌ند نموونە‌یان تاوتوێی بکە‌ین.‏

جە‌ژنی نە‌ورۆز.‏ لە‌سە‌ر سە‌رچاوە‌ی جە‌ژنی نە‌ورۆز کە بە هاتنی بە‌هار و سە‌ری ساڵ دە‌ستپێدە‌کا،‏ لێکۆلە‌رە‌وان لێکۆڵینە‌وە‌یە‌کی بنە‌ڕە‌تیان کردووە کە لێرە‌دا ئاماژە بە‌هە‌ندێکێان دە‌کە‌ین.‏ لە پە‌رتووکی چە‌ند توێژینە‌وە‌یە‌ک لە نە‌ریتی ئێرانیدا (‏جستاری چند در فرهنگ ایران)‏ لاپە‌ڕە‌ی ٢١٧دا هاتووە:‏ «کۆنترین ئاسە‌وار کە لە ئاسیای ڕۆژئاوادا لە‌سە‌ر جە‌ژنی سە‌ری ساڵی نوێ ماوە‌تە‌وە،‏ بۆ تیرە‌ی پادشایە‌تی ئوور دە‌گە‌ڕێتە‌وە.‏ لە میانە‌ی ئە‌م جە‌ژنە‌دا زە‌ماوە‌ندی پیرۆزی خواژنی ئاو و خودای بە‌رداری دە‌گێڕدرا .‏.‏.‏ دواتر بابلییە‌کان ئە‌م جە‌ژنە‌یان پاراست».‏ هە‌ندێ لە کۆمە‌ڵناسان پێیان وایە کە سە‌رهە‌ڵدانی نە‌ورۆز پە‌یوە‌ندی بە گۆڕانی وە‌رزی ساڵ و جوتیارییە‌وە هە‌یە.‏ هە‌ر لە‌و پە‌رتووکە‌دا هاتووە کە ئێرانییە‌کانی کۆن لە‌سە‌رە‌تای ساڵدا جە‌ژنێکی گە‌ورە‌یان بە‌رپا دە‌کرد.‏ ئە‌و جە‌ژنە «بە دوموزی [یان تە‌موز] ناسرابوو کە بۆخودای شە‌هیدبونی سۆمە‌رییە‌کان دە‌گە‌ڕێتە‌وە.‏ ئە‌و خوداوە‌ندە لە کۆتایی هە‌موو ساڵێکدا دە‌کوژرا و سە‌رە‌تای ساڵی نوێ سە‌ر لە‌نوێ لە‌دایکدە‌بووە‌وە.‏ ئە‌وان بە‌بۆنە‌ی لە‌دایکبوونی سە‌رلە‌نوێی ئە‌و خودایە ئە‌م جە‌ژنە‌یان دە‌گرت،‏ چونکە لە‌گە‌ڵ لە‌دایکبوونی ئە‌و خودایە هە‌روە‌ها گیاو دانە‌وێڵە‌ش سە‌وزدە‌بنە‌وە».‏ بە‌هە‌رشێوە‌ک بێت بنچینە‌ی نە‌ورۆز سە‌رچاوە‌یە‌کی کافرانە‌ی هە‌یە.‏

جە‌ژنی ساڵی نوێی زایینی.‏ کاتی بە‌رپایی جە‌ژنی سە‌ری ساڵی نوێ‌و شێوازی ئە‌م جە‌ژنە لە وڵاتێکە‌وە تا وڵاتێکی‌تر جیازاوە.‏ سە‌بارە‌ت بە سە‌رچاوە‌ی بە‌ڕێوە‌بردنی ئە‌م جە‌ژنە،‏ پە‌رتووکی ئینسایکلۆپیدیای جیهان دە‌نووسێ:‏ «لە ساڵی ٤٦ی زایینیدا فە‌رمانڕە‌وای ڕۆمانی جولیۆس سێزار یە‌کە‌م رۆژی مانگی جانواری (‏بە‌فرانبار)‏ بە یە‌کە‌مین ڕۆژی سە‌ری ساڵی نوێ دیاریکرد.‏ ڕۆمییە‌کان ئە‌م ڕۆژە‌یان پێشکە‌شی جانوس کرد کە خودای دە‌روازە‌کان و دە‌رگاکان و سە‌رە‌تا بوو.‏ مانگی جانواری کە مانگی یە‌کە‌می ساڵە بە ناوی جانوسە‌وە ناو نرا کە دوو دە‌موچاوی هە‌یە،‏ دە‌موچاوێکیان بە‌رە‌و پێش دە‌ڕوانێ و ئە‌وە‌ی دیکە‌یان بە‌رە‌و دواوە».‏ کە‌وابو جە‌ژنی سە‌ری ساڵی نوێ نە‌ریتێکی کافرانە‌یە.‏

جە‌ژنە‌کانی دیکە.‏ ناگونجێ کە باس لە‌سە‌ر هە‌موو ئە‌و جە‌ژنانە بکرێ کە لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا دە‌کرێن.‏ بە‌ڵام خودا ڕە‌زامە‌ندی لە‌سە‌ر ئە‌و جە‌ژنانە نییە کە بۆ شکۆمە‌ندی مرۆڤە‌کان یان ڕێکخراوە مرۆڤییە‌کان دە‌کرێن (‏یرمیا ١٧:‏٥-‏٧؛‏ کرداری نێرراوان ١٠:‏٢٥،‏ ٢٦)‏.‏ ئە‌وە‌شمان لە‌بیر بێ کە سە‌رچاوە‌ی جە‌ژنە ئایینییە‌کان دە‌ریدە‌خە‌ن کە ئایا ئە‌م ئایینانە جێی ڕە‌زامە‌ندی خودان یان نا (‏ئیشایا ٥٢:‏١١؛‏ بینین ١٨:‏٤)‏.‏ بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز کە لە بە‌شی شازدە‌هە‌می ئە‌م پە‌رتووکە‌دا باسکراون یارمە‌تیت دە‌دە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی لە هە‌ڵوێستی خودا سە‌بارە‌ت بە بە‌شداری لە‌و جە‌ژنانە‌ی کە ئایینی نین ئاگادار ببیە‌وە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share