ڕاستی پەرتووکی پیرۆز ژیان تەواو دەگۆڕێت
«ئیتر هەست بەوە ناکەم کە دەبێت جیهان بگۆڕم»
لەدایک بوون: ساڵی ١٩٦٦
خەڵکی: فینلاند
پێشینە: چالاکوانی کۆمەڵایەتی
ڕابردووی من:
من هەر لە منداڵییەوە سروشتم خۆشدەویست. زۆرجار خێزانەکەم لە گەشت کردن لە دارستانە دڵڕفێن و دەریاچە جوانەکان کە لە دەوری شارەکەمان جیڤاسکیلا کە لە ناوەڕاستی فینلەندا بوو، چێژمان وەردەگرت. هەروەها من ئاژەڵم زۆرخۆش دەوێت. کاتێک منداڵ بووم دەمویست هەموو سەگ و پشیلەیەک کەە مبینی لە باوەشمی بگرم! کاتێک گەورە بووم لەوەبێزار بووم کە خەڵکم ئەبینی کە ازاری ئاژەڵەکان دەدەن.بە تێپەڕبوونی کات پەیوەندیم کرد بە رێکخراوێکی مافی ئاژەڵان و لەوێ کەسانی هاوبیرم ناسی.
ئێمە چالاکانە بۆ مافی ئاژەڵان هەڵمەتمان دەدا، زانیاریمان دابەش دەکردو خۆپیشاندانمان لە دژی دوکانەکانی فرۆشتنی پێستی ئاژەل و تاقیگەکان کە ئاژەڵیان بەکاردەهێنا ڕێک دەخست. تەنانەت رێکخراوێکی نوێمان بۆ پاراستنی ئاژەڵان دامەزراند. لەبەر کردەوەی توندڕەوانەمان،بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکەمان زۆرجار لەگەڵ دەسەڵاتداران تووشی کێشە دەبووین. بە هۆی ئەوە چەن جارێک دەستگیر کرام و ناردمیان بۆ دادگا.
سەرەڕای بایەخدانم بە کێشەی ئاژەڵان، زۆر بابەتیتریش لە سەرانسەری جیهاندا هەبوو کە ئازاریان دەدام.لە کۆتاییدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراو ی وەک ئاشتی سەوز و لێبوردنی نێودەوڵەتی هاوکاریم دەسپێکرد. هەموو هێزم بۆ پشتیوانیکردن لەوە بەتەواوی تەرخان کرد. من لایانگری مافی هەژاران و برسییەکان و کەسانی کەمدارایم دەکرد.
وردە وردە بۆم دەرکەوت کە ناتوانم جیهان بگۆڕم. هەرچەندە ئەو ڕێکخراوانە توانیویانە هەندێک کێشەی بچووک چارەسەر بکەن بەڵام کێشە گەورەکان خراپتر دەبوون. وەک ئەوەی هێزەکانی شەیتان هەموو جیهانیان قووت دابێت و کەس گرنگی بە هیچ شتێک نەدات. بۆیە هەستم بە بێ هێزی دەکرد.
چۆن پەرتووکی پیرۆز ژیانی منی گۆڕی:
بەهۆی بێدەسەڵاتیمەوە هەستم بە دڵتەنگی دەکرد، لەو کاتەدا بیرم لە خودا و پەرتووکی پیرۆز کردەوە. شاهیدانی یەهوە پێشتر لەگەڵ من لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆزیان کردبوو. هەرچەندە من سوپاسگوزارم کە شاهیدەکان میهرەبان بوون و بایەخیان پێدام، بەڵام ئامادە نەبووم شێوازی ژیانم بگۆڕم. ئەمجارە شتەکان جیاواز بوون.
پەرتووکی پیرۆزم دەرهێنا و دەستم کرد بە خوێندنەوەی، وەک ئەوەی بومەلهمێکی ڕاستەقینە بێت بۆ برینەکانم. تێبینی زۆر بڕگەی پەرتووکی پیرۆزم کرد کە فێرمان دەکەن بە میهرەبانی مامەڵە لەگەڵ ئاژەلەکان بکەین .بۆ نموونه پەندەکانی سلێمان ١٢:١٠ دەڵێت: «کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات.» هەروەهابۆم دەرکەوت کە خودا هۆکاری کێشەکانی جیهان نیە، بەڵکو کێشەکانمان خراپتر بوون چونکە زۆربەی خەڵک شوێنی ڕێنماییەکانیخودا ناکەون. کاتێک هەستم بە خۆشەویستی یەهوە و خۆڕاگریی درێژخایەنی کرد زۆر سەرسام بووم.—زەبوورەکان ١٠٣:٨-١٤.
لەو کاتەدا فۆرمێکم دۆزیەوە لە کتێبی ئایا پەرتووکی پیرۆز بەڕاستی چیمان فێر دەکات؟وە ناردم. چەند رۆژ دواتر دوو شاهیدی یەهوە هاتنە بەر دەرگام و خوێندنی پەرتووکی پیرۆزیان پێشنیار پێ کردم و منیش قبوڵم کرد. هەروەها دەستم کرد بە بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی مەسیحی لە هۆڵی پادشایەتی. لە ئەنجامدا، ڕاستی پەرتووکی پیرۆز لە دڵمدا نیشتەجێ بوو.
سوپاسگوزاری پەرتووکی پیرۆزم، چونکە یارمەتیمی دا گۆڕانکاری زۆر ئەنجام بدەم. وازم لە جگەرە کێشان و زۆر مەشروب خواردنەوە هێنا. ڕوخسار و شێوەی قسە کردنم پاک کردەوە. هەڵوێستی خۆمم لە بەرامبەر دەسەڵاتداران گۆرا. (ڕۆما ١٣:١) هەروەها لە شێوازی ژیانی بێ ڕەوشتی خۆم و ئەو بوارەی کە تێیدا زۆر ئازادی خواز بووم وازم هێنا.
قورسترین گۆڕانکاری بۆ من گەشەپێدانی تێڕوانینی دروست لە سەر ڕێکخراوە مەدەنییەکان بوو. ئەوەش بە شەوێک ڕووی نەدا. چونکە لە سەرەتادا هەستم دەکرد ئەگەر دەست لەکار بکێشمەوە خیانەت لەو ڕێکخراوانە دەکەم. لەگەڵ ئەوەشدا، من گەیشتمە ئەو باوەڕەی کە پادشایەتی خودا تاکە هیوای ڕاستەقینەیە بۆ جیهانمان. بڕیارم دا هەمووی هێزم بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم پاشایەتییە و یارمەتیدانی کەسانی تر بۆ فێربوون دەربارەی ئەم پاشایەتییە تەرخان بکەم.—مەتا ٦:٣٣.
چۆن لە پەرتووکی پیرۆز سودم وەرگرتووە:
وەک چالاکوانێک، خەڵکم بە توندی بە دوو گروپی باش یان خراپ دابەش دەکرد و امادە بووم لەدژی ئەو کەسانە کار بکەم کە بە خراپم دەزانین. بەڵام سوپاس بۆ پەرتووکی پیرۆز، چونکە ئیتر هەست بە ڕق و کینەیە بەرامبەر بە کەسانی تر ناکەم. بەڵکو هەوڵ دەدەم خۆشەویستی مەسیحی بۆ هەموو خەڵک لە ناو دڵمدا گەشە پێبدەم. (مەتا ٥:٤٤) هەروەها ئێستا، خۆشەویستیی خۆم بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی خۆشی پاشایەتی خودا بە خەڵک نیشان دەدەم. من خۆشحاڵم کە دەبینم ئەم کارە خێرخوازە، چۆن ئاشتی و بەختەوەری مرۆڤ بەرز دەکاتەوە و هیوای ڕاستەقینەیان پێ دەبەخشێت.
من ئارامی مێشکم بەدەست هێنا بەوەی کە کێشەکان بە دەستی یەهوە بسپێرم. من دڵنیا بووم کە یەهوە وەک ئافەریدگارک ڕێگە نادات بۆ هەمیشە خراپ مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ و مرۆڤ بکرێت، هەروەهائەو ڕێگە نادات زەویە جوانەکەمان لەناو بچێت. بە پێچەوانەوە خودا لەڕێگەی شانشینەکەیەوە ، بەم زوو هەموو ئەو زیانانەی کە بە سەر رزەوی هاتوون چاک دەکاتەوە (ئیشایا ١١:١-٩) ئەمە خۆشییەکی زۆرم پێ دەبەخشێت نەک تەنها بۆ زانینی ئەم ڕاستیانە، بەڵکو ئەوەی کە یارمەتی کەسانی تریش دەدەم تا باوەڕی پێ بکەن. من ئیتر هەست ناکەم کە دەبێت جیهان بگۆڕم.