پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • 11w ٥/‏١
  • داهاتوویە‌کی باشتر

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • داهاتوویە‌کی باشتر
  • تاوە‌ری چاودێری شانشینی یە‌هۆڤا خودا ڕادە‌گە‌یە‌نێت—‏٢٠١١
  • ماددەی ھاوشێوە
  • جیهانێکی نوێی نایاب لە دە‌ستکردی خودا
    ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏
  • ژیانێکی هە‌میشە‌یی لە‌بە‌هە‌شتێکی سە‌رزە‌ویدا
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
  • بە‌م‌زووانە مە‌بە‌ستە‌کانی خودا بە‌دیدێن
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
تاوە‌ری چاودێری شانشینی یە‌هۆڤا خودا ڕادە‌گە‌یە‌نێت—‏٢٠١١
11w ٥/‏١

داهاتوویە‌کی باشتر لە پێشە!‏

‏«پاش ماوە‌یە‌کی کە‌م بە‌دکار نامێنێت،‏ دە‌ڕوانیتە شوێنە‌کە‌ی،‏ لە‌وێ نە‌ماوە .‏ .‏ .‏ بە‌ڵام بێفیزە‌کان دە‌بنە میراتگری خاکە‌کە و خۆشی لە زۆری ئاشتی دە‌بینن.‏»—‏زە‌بوورە‌کان ٣٧:‏١٠،‏ ١١.‏

ئایا حە‌ز دە‌کە‌یت ئە‌م پێشبینییە بە چاوی خۆت ببینیت؟‏ بێ گومان پێت خۆشە.‏ بە‌ڵگە‌ی بە‌هێز هە‌ن،‏ بۆ ئە‌وە‌ی بڕوا بکە‌ین کە ئە‌م پێشبینیە بە‌م زووانە ڕوودە‌دات.‏

لە لاپە‌ڕە‌کانی پێشوو تە‌نها باسی هە‌ندێک لە پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆزمان کرد کە بە ڕوونی ئاماژە بە‌وە دە‌کە‌ن کە ئێمە لە «ڕۆژانی کۆتاییدا» دە‌ژین.‏ (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١-‏٥)‏ خودا بە نووسە‌رانی پە‌رتووکی پیرۆز ئیلهامی کرد،‏ کە ڕووداوە‌کان پێشبینی بکە‌ن،‏ ئە‌م پێشبینیانە یارمە‌تیمان دە‌دە‌ن کە بە داهاتوو هیوامان هە‌بێت.‏ (‏ڕۆما ١٥:‏٤)‏ بە‌دیهێنانی ئە‌م جۆرە پێشبینیانە،‏ مانای ئە‌وە‌یە کە ئە‌و کێشانە‌ی کە ئێستا ڕووبە‌ڕوومان دە‌بنە‌وە بە‌م زووانە کۆتایی پێدێت.‏

دوای «ڕۆژانی کۆتایی» چی ڕوودە‌دات؟‏ لە‌و کاتە‌دا پاشایە‌تی خودا حوکمڕانی هە‌موو مرۆڤایە‌تی دە‌کات.‏ (‏مە‌تا ٦:‏٩-‏١٠‏)‏ لە بە‌شی خوارە‌وە بیر لە‌وە بکە‌وە کە پە‌رتووکی پیرۆز چۆن باسی بارودۆخی داهاتووی زە‌وی دە‌کات:‏

● ئیتر برسێە‌تی نامێنێت.‏ «با دانە‌وێڵە‌یە‌کی زۆر لە‌سە‌ر زە‌وی بێت،‏ لە‌سە‌ر لووتکە‌ی گردە‌کان.‏»​—‏زە‌بوورە‌کان ٧٢:‏١٦.‏

● نە‌خۆشی لە‌سە‌ر زە‌وی بنبڕ دە‌بێت.‏ «هیچ کام لە دانیشتووان ناڵێن من نە‌خۆشم!‏.‏’ »​—‏ئیشایا ٣٣:‏٢٤.‏ ‏(‏پە‌رتووکی پیرۆز وە‌رگێڕانی جیهانی نۆێ NWT)‏

● زە‌وی جارێکی تر دە‌بێتە ژینگە‌یە‌کی گە‌رم و خۆش.‏ «چۆڵە‌وانی و خاکی وشک شادمان دە‌بن،‏ بیابان دە‌گە‌شێتە‌وە و چرۆ دە‌کات،‏ وە‌ک گوڵاڵە سوورە.‏»​—‏ ئیشایا ٣٥:‏١.‏

ئە‌مانە تە‌نها چە‌ند پێشبینییە‌کی هاندە‌رن لە‌ناو پە‌رتووکی پیرۆزهاتووە کە لە داهاتوویە‌کی نزیکدا دێنە دی.‏ داوا لە شاهیدانی یە‌هوە بکە‌ن،‏ کە نیشانتان بدە‌ن،‏ بۆچی دڵنیان لە‌وە‌ی کە داهاتوویە‌کی باشتر لە پێشە؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share