پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • 11w ٥/‏١
  • ٥.‏ لە‌ناوچوونی زە‌وی

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ٥.‏ لە‌ناوچوونی زە‌وی
  • تاوە‌ری چاودێری شانشینی یە‌هۆڤا خودا ڕادە‌گە‌یە‌نێت—‏٢٠١١
  • ماددەی ھاوشێوە
  • ژیان مە‌بە‌ستێکی گە‌ورە‌ی تێدایە
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
  • زە‌وی بە‌رە‌و وێرانی دە‌چێت​—‏⁠پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت؟‏
    بابە‌تی زیاتر
تاوە‌ری چاودێری شانشینی یە‌هۆڤا خودا ڕادە‌گە‌یە‌نێت—‏٢٠١١
11w ٥/‏١

٥.‏ لە‌ناوچوونی زە‌وی

‏«[خودا] ئە‌وانە لە‌ناو دە‌بات کە زە‌وی وێران دە‌کە‌ن.‏»—‏ئاشکراکردن ١١:‏١٨.‏

● بە‌ڕێز.‏ پیرری،‏ خە‌ڵکی نە‌یجیریا،‏ لە گوندی کاپور بازرگانێکی شە‌راب بوو،‏ شە‌رابێک کە لە داری خورما بە‌دە‌ست دە‌هات.‏ بە‌هۆی ڕژانی نە‌وت لە دێڵتای نە‌یجە‌ر،‏ کارە‌کە‌ی بە تە‌واوی لە‌ناوچوو.‏ ئە‌و دە‌ڵێت:‏ «ئە‌م کارە‌ساتە زیانی بە پێستمان گە‌یاند و ماسییە‌کانی کوشت و ڕووبارە‌کانی پیس کرد» و وتی «ئێمە‌ی بێچارە کرد و هیچ بژێوێکمان بۆ نە‌ما.‏»‏

ڕاستییە‌کان چی نیشان دە‌دە‌ن؟‏ بە گوتە‌ی هە‌ندێک لە شارە‌زایان ساڵانە شە‌ش ملیۆن و ٥٠٠ هە‌زار تۆن زبڵ و خاشاک دە‌چێتە ناو زە‌ریاکانی جیهانە‌وە.‏ نزیکە‌ی لە‌سە‌دا ٥٠ی ئە‌م زبڵە پلاستیکە،‏ پێش ئە‌وە‌ی شیببێتە‌وە بۆ ماوە‌ی سە‌دان ساڵ کۆدە‌بێتە‌وە.‏ مرۆڤ جگە لە پیسکردنی زە‌وی،‏ تا ڕادە‌یە‌کی ترسناکیش سامانە سروشتییە‌کانی بە‌کارهێناوە.‏ لێکۆڵینە‌وە‌کان دە‌ریدە‌خە‌ن کە زە‌وی پێویستی بە ساڵێک و پێنج مانگە بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و سە‌رچاوانە‌ی لە ماوە‌ی ساڵێکدا بە‌کارهێنراون دووبارە دروستی بکاتە‌وە.‏ ڕۆژنامە‌ی سیدنی مۆرنینگ هیرالدی ئوسترالی دە‌نووسێت:‏ «ئە‌گە‌ر ژمارە‌ی دانیشتوان بە‌و شێوە‌یە‌ی ئێستا بە‌ردە‌وام بێت،‏ مرۆڤایە‌تی تا ساڵی ٢٠٣٥ پێویستی بە دوو زە‌وی دە‌بێت.‏‏»‏

ناڕە‌زایە‌تی گشتی چییە؟‏ مرۆڤ داهێنە‌رە و دە‌توانێت چارە‌سە‌ری گونجاو بۆ کێشە‌کانی بدۆزێتە‌وە.‏ ئێمە دە‌توانین وردە وردە ئە‌م کێشانە چارە‌سە‌ر بکە‌ین و زە‌وی لە لە‌ناوچوون ڕزگار بکە‌ین.‏

ئایا ئە‌و ناڕە‌زایە‌تییە دروستە؟‏ زۆر کە‌س و هە‌ندێک گروپ زۆر هە‌وڵیان داوە بۆ هۆشیارکردنە‌وە‌ی خە‌ڵک سە‌بارە‌ت بە دۆخی ژینگە،‏ بە‌ڵام مرۆڤ لە پیسکردنی زە‌وی لە‌سە‌ر ئاستێکی بە‌رفراوان بە‌ردە‌وامە.‏

ڕای ئێوە چییە؟‏ ئایا خودا وە‌ک بە‌ڵێنی داوە دە‌بێت هە‌نگاو بنێت و هە‌سارە‌کە‌مان لە لە‌ناوچوون ڕزگار بکات؟‏

جگە لە‌و پێنج پێشبینییە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز کە لە‌بە‌رچاومان گرتووە،‏ وشە‌ی خودا پێشبینی ڕووداوە خۆشە‌کانیش دە‌کات کە لە ڕۆژانی کۆتاییدا ڕوودە‌دە‌ن.‏ با یە‌کێک لە‌و ڕووداوانە لە‌بە‌رچاو بگرین.‏

‏[نكتهٔ مهم]‏

‏«هە‌ست دە‌کە‌م،‏ لە‌بری ئە‌وە‌ی کە پارچە زە‌وییە‌کم لە بە‌هە‌شتدا پێ درابێت،‏ پارچە زە‌وییە‌کم لە زە‌وییە‌کی وێران و پیس و ژە‌هراویدا پێدراوە.‏ »—‏ئێرین تامبە‌ر،‏ لە کە‌ناری کە‌نداوی ئە‌مریکا،‏ سە‌بارە‌ت بە کاریگە‌رییە‌کانی ڕژانی نە‌وتی کە‌نداوی مە‌کسیک لە ساڵی ٢٠١٠.‏

‏[چوکات]‏

ئایا خۆدا بە‌رپرسیاری کارە‌ساتە‌کانە؟‏

لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز پێشبینی ئە‌م بارودۆخە خراپە‌ی کردووە،‏ کە ئە‌مڕۆ دە‌یبینین.‏ ئایا دە‌بێت خودا بە بە‌رپرسیار بزانین؟‏ ئایا خودا هۆکاری ئازارە‌کانمانە؟‏ دە‌توانیت بۆ ئە‌م پرسیارانە وە‌ڵامی دروست و ڕە‌زامە‌ندانە لە بە‌شی ١١ ی کتێبی ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏ کە بڵاوکراوە‌تە‌وە لە‌لایان شاهیدانی یە‌هوە بدۆزیتە‌وە.‏

‏[اعتبار تصاوير]‏

U.S. Coast Guard photo

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share