پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ٨ لاپهڕە ١١
  • نە‌تە‌وە‌ی ئیسرائیل دە‌چێتە ناو کە‌نعان

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • نە‌تە‌وە‌ی ئیسرائیل دە‌چێتە ناو کە‌نعان
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ٨ لاپهڕە ١١
یە‌شوع هاواری شە‌ڕ دە‌کا و کاهینە‌کانیش فوو بە قۆچە‌کاندا دە‌کە‌ن

بە‌ش ٨

نە‌تە‌وە‌ی ئیسرائیل دە‌چێتە ناو کە‌نعان

بە‌سە‌رکردایە‌تی یە‌شوع ئیسرائیل کە‌نعانی گرتە‌ژێردە‌ست.‏ یە‌هوە دە‌سە‌ڵاتی دا بە دادوە‌ران تاکو ئیسرائیل لە‌ژێر زۆرداری ڕزگاربکا

چە‌ند سە‌دە‌یە‌ك پێشئە‌وە‌ی ئیسرائیل بچێتە ناو کە‌نعانە‌وە،‏ خودا ئە‌و خاکە‌ی بە نە‌وە‌کانی ئیبراهیم دا.‏ ئیسرائیلییە‌کان ئێستا لە‌ژێر سە‌رکردایە‌تی یە‌شوع،‏ کاتی ئە‌وە‌یان هاتبوو بچنە ناو خاکی بە‌ڵێنپێدراو.‏

یە‌هوە سزای لە‌ناوبردنی بە‌سە‌ر کە‌نعانیە‌کاندا دا کە شایە‌نی بوون.‏ بە کردە‌وە‌ی ئە‌وپە‌ڕی چە‌پە‌ڵی جنسی‌و خوێنڕێژی ئە‌و خاکە‌یان پیس کرد.‏ هە‌ربۆیە،‏ شارە‌کانی کە‌نعان کە‌وتنە ژێردە‌ستی ئیسرائیلییە‌کان‌و کە دە‌بوو بە‌تە‌واوی وێران بکرێن.‏

پێشە‌ئە‌وە‌ی بچنە ناو خاکە‌کە‌وە،‏ لە‌پێشدا یە‌شوع دوو سیخوڕی نارد،‏ کە لە شاری ئە‌ریحا لە لای ژنێك مانە‌وە ناوی ڕاحاب بوو.‏ ئە‌و ژنە دوو سیخوڕە‌کە‌ی هێنایە ماڵی خۆی‌و پاراستنی هە‌رچە‌ندە دە‌یزانی کە ئە‌وان ئیسرائیلی بوون.‏ ڕاحاب باوە‌ڕی بە خودای ئیسرائیلییە‌کان هە‌بوو،‏ چونکە بیستبووی چۆن یە‌هوە بە‌کردارە ڕزگارکە‌رە‌کانی گە‌لی خۆی پاراستبوو.‏ ڕاحاب سێخوڕە‌کانی سوێند دا کە دە‌بێ ئە‌و و خێزانە‌کە‌ی بپارێزرێن.‏

دواتر کە ئیسرائیلییە‌کان چوونە ناو کە‌نعان‌و گە‌یشتنە بە‌رامبە‌ر ئە‌ریحا،‏ یە‌هوە بە کارێکی سە‌رسوڕهێنە‌ر دیوارە‌کانی ئە‌ریحای ڕوخاند.‏ سوپاکە‌ی یە‌شوع شاڵاویان بردە ناو شارە‌کە‌و وێرانیانکرد بە‌ڵام ڕاحابو خێزانە‌کە‌یان پاراست.‏ ئە‌وکاتە،‏ یە‌شوع تە‌نها لە‌ماوە‌ی شە‌ش ساڵدا بە‌خێرایی بە‌شێکی هە‌رە گە‌ورە‌ی خاکی کە‌نعانی گرتە ژێردە‌ست.‏ دواتر خاکە‌کە بە‌سە‌ر هۆزە‌کانی ئیسرائیلدا دابە‌شکرا.‏

نە‌خشە‌ی لاپە‌ڕە ١١[نە‌خشە‌ی ناو لاپە‌ڕە ١١]‏

لە‌کۆتایی ڕێبازە دورودرێژە‌کە‌ی خزمە‌تکردنیدا،‏ یە‌شوع ئیسرائیلییە‌کانی کۆکردە‌وە‌و قسە‌ی بۆ کردن‌و بە‌بیری هێنانە‌وە‌و یە‌هوە چی بۆ باوباپیرانیان کردبوو هانیدان بە‌ردە‌وام بن لە خزمە‌تکردنی یە‌هوە.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش دوای مردنی یە‌شوعو هاوڕێکانی ئیسرائیلییە‌کان پشتیان لە‌خودا کردو دە‌ستیان بە بتپە‌رستی کرد.‏ بە درێژایی ٣٠٠ ساڵ نە‌تە‌وە‌کە بە‌شێوە‌یە‌کی گشتی گوێڕایە‌ڵی یاساکانی یە‌هوە نە‌بوو.‏ لە‌و ماوە‌یە‌دا یە‌هوە ڕێگای بە دوژمنانی ئیسرائیلییە‌کان دا کە یە‌ك لە‌وان فە‌لە‌ستینییە‌کان بوون بیان چە‌وسێننە‌وە.‏ بە‌ڵام کاتێ ئیسرائیلییە‌کان هانایان بۆ یە‌هوە برد،‏ لە‌وە‌ڵامدا خودا بۆ پاراستنیان دادوە‌ری بۆ هە‌ڵبژاردن کە سە‌رجە‌میان ١٢ بوو.‏

سە‌ردە‌می دادوە‌رە‌کان کە لە پە‌رتووکی دادوە‌ران تۆمارکراون بە عە‌سونیئیل دە‌ستپێدە‌کاو بە شە‌مشون (‏ناسراو بە سامسون یان جالوت)‏ کۆتاییان دێت کە بە‌لە‌ش بە‌هێزترین مرۆڤ بوو کە هە‌رگیز ژیابێت.‏ لە‌پە‌رتووکی دادوە‌رانی سە‌رنجڕاکێشدا ئە‌م ڕاستییە بنە‌ڕە‌تییە بە‌ردە‌وام دە‌ردە‌کە‌وێ کە ئە‌مە‌یە:‏ گوێڕایە‌ڵی بۆ یە‌هوە پیرۆزی بە‌دواوە‌یە،‏ یاخیبوون کارە‌ساتی بە‌دواوە‌یە.‏

ە‌گوێرە‌ی یە‌شوع‏؛‏ دادوە‌ران؛‏ لاوییە‌کان (‏٣ موسا)‏ ٨١‏:‏٢٤‏،‏ ٥٢‏.‏

  • بۆچی یە‌هوە ڕاحاب‌و خێزانە‌کە‌ی پاراست؟‏

  • ئیسرائیلییە‌کان دوابە‌دوای مردنی یە‌شوع چیان کرد؟‏

  • چ ڕاستییە‌کی بنە‌ڕە‌تی لە پە‌رتووکی دادوە‌رانی ناو پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ردە‌کە‌وێ؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share