پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ٦ لاپهڕە ٩
  • ئە‌یوب بێگە‌ردی خۆی دە‌پارێزێت

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئە‌یوب بێگە‌ردی خۆی دە‌پارێزێت
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ٦ لاپهڕە ٩
ئە‌یوب و بلۆقە‌کانی سە‌ر لە‌شی

بە‌ش ٦

ئە‌یوب بێگە‌ردی خۆی دە‌پارێزێت

شە‌یتان لە‌بە‌ردە‌م خودادا بێگە‌ردی ئە‌یوبی خستە گومانە‌وە،‏ بە‌ڵام ئە‌یوب لە‌لایە‌ن خودا بە‌باوە‌ڕدار ناوبانگی دە‌رکردبوو

ئە‌گە‌ر مرۆڤ بکە‌وێتە ژێر تاقیکردنە‌وە‌یە‌کی لە‌سنور بە‌دە‌ر یان ئە‌گە‌ر گوێڕایە‌ڵی بۆ خودا وادیاربێت هیچ سوودێکی ماددی بە‌دواوە نە‌بێت ئایا کە‌س هە‌یە بتوانێ ناوبانگی باوە‌ڕداری لە‌لای خودا هە‌بێ؟‏ ئە‌م پرسیارە لە‌ڕێگای پیاوێك کە ناوی ئە‌یوب بوو سە‌ریهە‌ڵداو وە‌ڵامدرایە‌وە.‏

لە‌کاتێکدا ئیسرائیلییە‌کان هێشتا هە‌ر لە میسر بوون،‏ ئە‌یوبی خزمی ئیبراهیم لە‌شوێنێك دە‌ژیا کە ئە‌مڕۆ بە نیمچە‌دوورگە‌ی عە‌رە‌بی ناسراوە.‏ لە کاتێکدا فریشتە‌کانی خودا لە‌بە‌ردە‌م خودا کۆببونە‌وە،‏ شە‌یتانی یاخیبووش لە‌وێ بوو.‏ لە‌بە‌ردە‌می ئە‌و کۆمە‌ڵە ئاسمانییە،‏ یە‌هوە متمانە‌ی خۆی دە‌ربارە‌ی ئە‌یوبی خزمە‌تکاری دڵسۆز دە‌ربڕی.‏ لە‌ڕاستیدا یە‌هوە فە‌رمووی کە هیچ مرۆڤێکی تر لە‌سە‌رزە‌وی وە‌کو ئە‌یوب بێگە‌رد نییە.‏ بە‌ڵام شە‌یتان گومانی هە‌بوو ووتی،‏ ئە‌یوب تە‌نها لە‌بە‌رئە‌وە خودا دە‌پە‌رستێ چونکە خودا بە‌رە‌کە‌تی بە‌سە‌ردا ڕژاندووە‌و دە‌یپارێزێت.‏ شە‌یتان بانگە‌شە‌ی ئە‌وە‌ی کرد،‏ ئە‌گە‌ر ئە‌یوب هە‌موو ئە‌و ماڵوسامانە‌ی هە‌یە‌تی لێی بسە‌ندرێتە‌وە ئە‌وا ئە‌و نە‌فرە‌ت لە خودا دە‌کات.‏

لە‌کاتێکدا فریشتە‌کان لە‌بە‌ردە‌م خودا کۆببونە‌وە،‏ شە‌یتانیش لە‌وێ بوو.‏

خودا ڕێگای بە شە‌یتان دا یە‌کە‌مجار دە‌وڵە‌مە‌ندی‌و منداڵە‌کانی،‏ دواتر تە‌ندروستی لە ئە‌یوب بستێنێت.‏ بە‌بێ ئە‌وە‌ی ئە‌یوب لە‌و قیرانە‌دا ئاگاداری ئە‌و دە‌ورە‌ی شە‌یتان بێت،‏ نە‌یدە‌زانی بۆچی خودا ڕێگای دا ئە‌یوب ئە‌زموونی ئە‌و هە‌موو ماڵوێرانییە بکات.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش ئە‌یوب هە‌رگیز پشتی لە خودا نە‌کرد.‏

ئە‌وە‌تا هاوڕێ خراپە‌کانی بۆلای ئە‌یوب هاتن.‏ لە زنجیرە‌یە‌ك گفتوگۆدا کە چە‌ندین لاپە‌ڕە‌ی پە‌رتووکی ئە‌یوبیان گرتووە،‏ پیاوە‌کان بە‌هە‌ڵە هە‌وڵیان دە‌دا ئە‌یوب بهێننە سە‌ر ئە‌و باوە‌ڕە کە گوایا خودا سزای ئە‌و دە‌دات لە‌بە‌رئە‌وە‌ی بە‌شاردراوە‌یی گوناهی کردووە.‏ تە‌نانە‌ت بانگە‌شە‌ی ئە‌وە‌یان دە‌کرد کە گوایا خودا نە‌دڵی بە خزمە‌تکارانی خۆشە‌و نە متمانە‌ی پێماون.‏ ئە‌یوب بە‌رپە‌رچی ئە‌و هۆکارە هە‌ڵانە‌ی ئە‌وانی دایە‌وە.‏ بە دڵنیاییە‌وە ئە‌یوب بانگە‌شە‌ی کرد،‏ ئە‌و تا ئە‌و کاتە‌ی کە دە‌مرێ بێگە‌ردی خۆی دە‌پارێزێت!‏

بە‌ڵام ئە‌یوب تووشی هە‌ڵە‌یە‌ك هات بە‌وە‌ی کە بە‌ڵگە‌ی ڕاست‌ودروستی خۆی دە‌هێنایە بە‌رچاو.‏ پیاوێکی لە‌وان گە‌نجتر کە ناوی ئە‌لیهو بوو گوێی لە‌و گفتوگۆیانە بوو،‏ لێیان هاتە قسە.‏ ئە‌لیهو بۆ ئە‌یوبی سە‌لماندو ڕاستیکردە‌وە کە ڕاست‌ودروستییە‌تی سە‌روە‌ریە‌تی خودا زۆر گرنگترە لە ڕاست‌ودروستییە‌تی مرۆڤ.‏ هە‌روە‌ها ئە‌لیهو بە‌توندی سە‌رزە‌نشتی هاوڕێ خراپە‌کانی ئە‌یوبی کرد.‏

ئە‌وکاتە یە‌هوە قسە‌ی لە‌گە‌ڵ ئە‌یوب کردو بیربۆچوونە‌کانی ئە‌یوبی ڕاستکردە‌وە.‏ ئاماژە‌ی بۆ چە‌ندین ئافە‌ریدە‌ی سە‌رسوڕهێنە‌ر کرد،‏ یە‌هوە دە‌رسێکی فێری ئە‌یوب کرد بە‌مە بە‌راووردی لە نێوان بچکۆلە‌یی مرۆڤ‌و مە‌زنییە‌تی خودا کرد.‏ ئە‌یوب بە بێفیزییە‌وە ڕاستکردنە‌وە‌کە‌ی خودای قە‌بوڵ کرد «چونکە خوداوە‌ند دڵنە‌رمی‌و بە‌زە‌یی زۆرە» تە‌ندروستی بۆ ئە‌یوب گە‌ڕاندە‌وە‌و دووئە‌وە‌ندە‌ی جاران دە‌وڵە‌مە‌ندی کرد،‏ هە‌روە‌ها پیرۆزی کرد بە‌وە‌ی کە دە منداڵی دایە (‏یاقوب ٥:‏١١)‏.‏ بە‌هۆی پاراستنی بێگە‌ردی خۆی بۆ یە‌هوە،‏ ئە‌یوب بە‌رپە‌رچی بە‌ربە‌رە‌کانیکردنە‌کە‌ی شە‌یتانی دایە‌وە کە ووتی مرۆڤ گە‌ر بکە‌وێتە ژێر تاقیکردنە‌وە‌وە بە باوە‌ڕداری ناوبانگی خۆی لە‌لایە‌ن خودا ناهێڵێتە‌وە.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی ئە‌یوب‏.‏

  • شە‌یتان سە‌بارە‌ت بە ئە‌یوب چ بە‌ربە‌رە‌کانییە‌کی هێنایە کایە‌وە؟‏

  • ئە‌یوب بە پاراستنی بێگە‌ردی خۆی بۆ خودا چ شتێکی سە‌لماند؟‏

بابە‌تە گرنگە‌کان

ئە‌یوب بێگوناهترین‌و لە‌خوداترسترین مرۆڤی سە‌ر زە‌وی بوو.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش شە‌یتان بانگە‌شە‌ی ئە‌وە‌ی کرد کە ئە‌یوب تە‌نها لە‌بە‌ر هۆکاری خۆپە‌رستانە خزمە‌تی خودای دە‌کرد،‏ هە‌روە‌ها وایدە‌ربڕی کە گوایا هە‌موو ئافە‌ریدە هۆشمە‌ندە‌کان هە‌ر لە‌بە‌ر هە‌مان هۆکار خودا دە‌پە‌رستن.‏ شە‌یتان گومانی خستە سە‌ر بێگە‌ردی مرۆڤ بۆ یە‌هوە.‏ ئە‌م پرسیارە بە‌شێکە لە‌و کێشە گرنگە‌ی کە شە‌یتان لە‌عە‌دە‌ندا سە‌ریپێهە‌ڵدا،‏ کە‌ئە‌ویش ئە‌وە‌یە:‏ ئایا یە‌هوە مافی سە‌روە‌ریە‌تی یە‌هوە.‏ پە‌رتووکی ئە‌یوب نیشانی دە‌دات کە ئافە‌ریدە‌کانی خودا لە‌ڕێگای مانە‌وە‌یان بە بێگە‌ردی پشتگیری لە ڕاستییە‌تی سە‌روە‌ری خودا دە‌کە‌ن.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2026 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share