پرسیاری ١٥
چۆن دەتوانی کامەرانی بەدەستبهێنی؟
«باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە لەگایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت».
پەندەکانی سلێمان ١٥:١٧
«من یەزدانی خوداتانم، فێرتان دەکەم تا سوود وەربگرن، بە ڕێگایەکدا دەتانبەم کە دەبێ بیگرنەبەر».
ئیشایا ٤٨:١٧
«خۆزگە بەوانە دەخوازرێت کە بە ڕۆح هەژارن، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە».
«نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبووێ».
«وەکو ئەو جۆرەی دەتانەوێ خەڵکی چیتان بۆ بکەن، ئێوەش ئاوایان بۆ بکەن».
لۆقا ٦:٣١
«خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی کە گوێ لە وشەی خودا دەگرن و دەیپارێزن».
لۆقا ١١:٢٨
«چونکە ژیانی مرۆڤ بە زۆری سامانەکەی نییە».
لۆقا ١٢:١٥
«جا ئەگەر خواردن و پۆشاکمان هەیە با پێی ڕازیبین».
١ تیمۆساوس ٦:٨
«بەخشین لە وەرگرتن بەختەوەریترە».
کردار ٢٠:٣٥