پرسیاری ١٣
پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە کارکردن چ دەفەرمووێ؟
«ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟ لە بەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت، نەک لە بەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ».
پەندەکانی سلێمان ٢٢:٢٩
«ئەوەی جاران دز بووە، با ئیتر لەمەولا دزی نەکا، بەڵکو لە جیاتی ئەوە بەدەستی کارێکی پاک بکات، تا بەوەی هەیەتی یارمەتی ئەوانە بدات کە پێویستیان بە یارمەتییە».
ئەفەسۆس ٤:٢٨
«هەموو مرۆڤێک بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ماندووبوونەکەی، ئەوە دیاری خودایە».
ژیرمەندی ٣:١٣