پرسیاری ٨
ئایا خودا لە ئازارەکانی مرۆڤ تاوانبارە؟
«خراپە لە یەزدان بەدوورە و ستەمیش لە توانادار».
ئەیوب ٣٤:١٠
«با کەس کاتێ تاقی دەکرێتەوە نەڵێت: (لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە چونکە خودا بە خراپە تاقی ناکرێتەوە و ئەویش کەس تاقی ناکاتەوە)».
یاقوب ١:١٣
«هەموو خەمێکتان بخەنەسەر ئەو، چونکە ئەو بایەختان پێ دەدات».
١ پەترۆس ٥:٧
«یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بەخاوی دەزانن، بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێ کەس لە ناوبچێت، بەڵکو هەموو بۆ تۆبەکردن بێن».
٢ پەترۆس ٣:٩